سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
دەربارە

دەزگای گشتی كاروباری مین  
دەزگای گشتی كاروباری مین، یەكێكە لە دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە،بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەستراوەتەوە، بەپێی یاسای ژمارە (10)لەساڵی 2007بەفەرمی دامەزراووە، لە ئێستادا (6)بەرێوەبەرایەتی  گشتی  هەیە كە بریتین لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كارگێڕی و دارایی كە لەڕووی كارگێڕی و داراییەوە پاڵپشتی بەرێوەبردنی دەزگا دەكات، هەروەها  بەڕێوەبەرایەتی  گشتی كاروباری تەكنیكی، كە لەڕووی تەكنیكییەوە سەرپەرشتی  و چاودێری جێبەجێكردنی كاروباری مین  دەكات،هەروەها (4)بەرێوەبەرایەتی  گشتی لە پارێزگاكانی  (هەولێر، سلێمانی، دهوك، ئیدارەی گەرمیان) هەیە، كە وەك سەنتەری  كاروباری مین دادەنرێن بۆ جێ بەجێ كردنی كاروچالاكییەكانی كاروباری مین 
                               
پەیام
هەرێمی كوردستان خاڵی بێت لە كاریگەرییەكانی مین  و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگییەكان، بەئامانجی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان لە مەترسیەكانی ئەم مەرگە شاراوەیە و كەمكردنەوەی ڕوداوەكان، و سەرلەنوێ تێكەڵبوونەوەی دەربازبووانی مین لەگەڵ كۆمەڵگادا، بەكارهێنانەوەی زەوییەپاككراوەكان لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و نیشتەجێبوون و گەشەپێدانی ژێرخانی ئابووری، لەرێگەی تەواو بەكارهێنانی سەرچاوە مرۆیی و ماددیی و لۆجستیەكانی دەزگا، و سوود وەرگرتنی زیاتر لە هاوكارییەكانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەو بوارەدا.
كارەكانی دەزگا
جێبەجێكردن و سەرپەرشتیكردن و چاودێری كردنی كاروچالاكییەكانی  كاروباری مین  لە هەرێمی كوردستان،  وەك(پاككردنەوەی ناوچە/كێڵگە پیسبووەكان و بە مین و تەقەمەنی، لەناوبردنی مین و تەقەمەنی كەڵەكەكراو، هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان، یارمەتیدانی قوربانیان، هەروەها داكۆكیكردن و پشتگیریكردن لە پەیماننامەو هەڵمەتە جیهانی و ناوخۆییەكان، دەربارەی قەدەغەكردنی مین و تەقەمەنی لە جیهان بە گشتی وهەرێمی كوردستان بە تایبەتی.



شێوازی كاركردنی دەزگا
پرۆسەی پاكسازی كێڵگە  مینەكان لەلایەن دەزگای گشتی كاروباری مینەوە بەسێ جۆر ئەنجام دەدرێت  بەم شێوازانەی خوارەوە:
 یەكەم: بەشێوازی جێبەجێ كردنی  راستەوخۆ، كە لەلایەن  تیمەكانی مینلابەری دەزگا جێبەجێ دەكرێـت،لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
دووەم: بەشێوازی پرۆژە لە رێگەی تەندەركردن بۆ كۆمپانیا ناوخۆیی و بیانیەكان لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەژێر سەرپەرشتی دەزگادا ئەنجامدەدەرێت.
 سێیەم :لەڕێگەی رێكخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەكان ئەنجام دەدرێت كە بە فەندی وڵاتانی  كۆمەك بەخش بۆ دابین دەكرێت، بەسەرپەرشتی و چاودێری دەزگا كارەكانیان ئەنجام دەدەن.
چەند داتایەكی گرنگ
بەپێی ئەو روِوپێویانەی كە لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دراوە بۆ دیاریكردنی رووبەری پیسبوو بە مین و تەقەمەنی و پاشماوە جەنگی، و رێژەی كاركردن  ژمارەی قوربانیەكان بەوشێوازەیە:
رووبەری(776)كم2خاكی پیسبوو بە مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان هەبووەلەماوەی ڕابردوودا توانراوە  رووبەری(566)كم2 پاك بكرێتەوە و ڕادەستی خاوەنەكانیان بكرێتەوە.
لە ئێستادا رووبەری(210)كم2خاكی پیسبوو ماوە پاك بكرێتەوە.
ژمارەی  ئەوكەسانەی بەهۆی ڕووداوەكانی مین  و پاشماوە جەنگیەكانەوە بوونەتە قوربانی بریتیە لە (13400)كەس.


       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions