سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
راپۆرت و وتار
​کاریگەری مین و تەقەمەنی لەسەر ژینگە

ئاكۆ محمد


دەکرێت تەقەمەنییەکان بە شێوازی زۆر ئاسان دروست بکرێن. کرداری تەقینەوە دەکرێت بە تێکەڵکردنی دوو جۆر ماددەی کیمیایی رووبدات، کە یەکێکیان ماددەیەکی ئەندامی بێت و ئەوی دیکەیشیان ماددەیەکی بەهێزی ئۆکسیدکار (ئۆکسیدایزەر) بێت، ئەگەرچی هیچ یەکێکیشیان بە تەنیا وەکو ماددەیەکی تەقەمەنی هەژمار ناکرێت. بۆ نمونە، بە تێکەڵکردنی سەمادی نیتراتی ئامۆنیۆم (ئۆکسیدکار) لەگەڵ سووتەمەنیدا (شلەیەکی گڕسین) تەقینەوەی لێدەکەوێتەوە.
تەقەمەنییەکانی بۆمبی چێندراو (یان ئامێری تەقەمەنی پێکهێنراو) بە رادەیەکی زۆر لاوازن بۆ رژان و بڵاوبوونەوە لەناو خاك و، لەناو ئاوی ژێرزەوی و ئاوی سەر زەوی و، هەروەها لە هەواشدا. لەبەر ئەوەی لە لایەن خەڵك و لە ماڵ و کارگە لاکۆڵانییەکاندا دروست دەکرێن، بۆمبی چێندراو بە گشتی لە دزەکردنی ئاو پارێزراو نین و بەرگەی هۆکارەکانی کەشوهەوا ناگرن. زۆربەی بۆمبە چێندراوەکان دەخرێنە ناو بەرگ و قەباغی پلاستیکی و هەندێك جاریش تۆزێك بە نایلۆن دەپێچێنرێنەوە؛ هەندێکی دیکەیشیان لە ناو سەتڵ و بۆریی ئاسنی ئاسایی جێ دەکرێنەوە کە بە ئاسانی تووشی رزین و ژەنگگرتن دەبن.
بەو پێیەی بە شێوەیەکی لاواز داپۆشراون یان جێکراونەتەوە، دەکرێت بارگە یان تەقەمەنییە سەرەکییەکانی بۆمبی چێندراو بۆ مەودایەکی بەرینتر تەشەنە بکەن کاتێك کە دەکەونە بەر جۆگەیەکی ئاو یان کاتێك باران دەیاشواتەوە. 
بە شێوەیەکی گشتی، جۆرەکانی کاریگەری تەقەمەنییەکان لەسەر ژینگە بەسەر ئەم ئاستانەی خوارەوە ریز دەکرێن:
-کاریگەرییە مەودا کورتەکان بریتین لەو تێکدان و وێرانکارییانەی بەسەر رووەکە نزیکەکان و بریندارکردن و کوشتنی ئاژەڵانی کێویدا دێت.
-کاریگەرییە مەودا مامناوەندییەکان لەوانەیە خراپکردنی پێکهاتەکانی خاك لەخۆ بگرێت و وا لە زەوییە گشتوکاڵییەکان بکات وەك پێش مینڕێژکردنیان یان پیسبوونیان بە تەقەمەنی بەروبوومی کشتوکاڵی بەرهەم نەهێنن. 
-کاریگەرییە مەودا دوورەکان دەبێتە هۆی مانەوە و کەڵەکەبوونی بایۆلۆجییانەی هەندێ ماددەی ژەهراوی کە رۆدەبنە شوێنی تەقینەوەی تەقەمەنییەکان، لەو ماددانەش وەکو جیوە و قورقۆشم کە لە زۆربەی مینەکاندا بوونیان هەیە. 

بینین:  0‌
2/27/2017 9:35:06 AM‌
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions