سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
راپۆرت و وتار
ئەو دوژمنەی تەڕو وشك پێكەوە دەسوتێنێ

جگەر سۆز پێندرۆیی

ئەو دوژمنەی تەڕو وشك پێكەوە  دەسوتێنێ
نوسینی جگەرسۆز پێندرۆیی
هەڵبەتە یەكێك لەو خەسڵەتانەی مین لە پاشماوەی چەك و تەقەمەنیەكانی تری جیادەكاتەوە ئەوەیە  بە نەمانی شەڕ و كۆتایی جەنگ مەترسیەكانی بۆ سەر هاوڵاتیانی سیڤیل و بێتاوان هەر  دەمێنێ،چونكە وا دروست كراوە  كە خەڵكانی ئاسایی بكاتە قوربانی و ڕووبەڕووی مەرگیان بكاتەوە و لە ناویان ببات.
خەسڵەتێكی تری مین ئەوەیە بەزەیی بەكەس دا نایەتەوە و تەڕو وشك پێكەوە دەسوتێنێ و جیاوازی  لە نێوان سەرباز و كەسانی سڤیل پیر و منداڵو  ژن و پیاودا ناكات ، گشتیان لەناو ئاشەكەدا دەهاڕێت.
نكوڵی لەوە ناكرێت كە مین یەكێكە لەو چەكە سامناك و كوشندانەی  كە لە چەندین ڕووەوە مەترسی لەسەر ژیان دروست دەكات و بەرژەوەندییەكانی مرۆڤ و جیهانی بونەوەر بە گشت پێكهاتەكانیەوە دەخاتە مەترسیەوە.
گرنكترین  مەترسیەكانی مین  ئەم بوارانەی خوارەوە دەگرێتەوە:مرۆڤكوژی،ئابوری،ژینگەیی،توریزمی، كۆمەڵایەتی.
•لەڕووی مرۆڤییەوە:بەداخەوە ئەمرۆ بە سەدان  ملیۆن  مینی جۆراو جۆری چێنراو لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە،بەتایبەت لە وڵاتانی كیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا و ئەمەریكای باشور،چونكە بە درێژایی پەنجاساڵی ڕابردوو زۆربەی هەرەزۆری شەڕەكان لەو كیشوەرانە سەریان هەڵداوەو بونەتە گۆڕەپانی  شەرەكان و ململانێی هەرێمی و جیهانی ،هەروەها بەسەدان  ملیۆن  مینی ئەمباركراو لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە بەتایبەت  لە كیشوەری ئەوروپا و وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چونكە ئەوان خاوەنی گەورەترین  كارخانەی  مینسازین  لە جیهاندا،
بەداخەوە كوردستان بێبەش نەبووە لەم چەكە مرۆڤ كوژە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت بە ملیۆنان مینی چێنراو لە كوردستاندا بوونیان هەیە. بێجگە لەو مینانەی لە لایەن  رێكخراوە جیهانی و ناوخۆییەكان پوچەڵكراونەتەوە.بە هەزاران كەس لەسەرتاسەری جیهان بونەتە قوربانی  ئەم چەكە مرۆڤ كوژەو رۆژ بەرۆژیش ژمارەیان زیاد دەبێت. سەرەڕای ئەوانەی بەهۆی مینەوە بوونەتە پەكەوتە یاخود كەمئەندام بوون.
•لەڕووی ئابووریەوە :بەهۆی ئەو رووبەرە زۆر و فراوانەی كە كێڵگەكانی مین لەسەرتاسەری جیهاندا داگیریان كردووە،بەهەزاران هێكتار زەوی كشتوكاڵی بوونەتە ناوچەی قەدەغە كراو،ئەمەش وایكردووە كە خەڵكێكی زۆری ئەوناوچانە بەتایبەتی جوتیاران و ئاژەڵداران  و كاسبكاران، نەتوانن سودی ڵوەرگرن، بەمەش ساڵانە داهات و دەرامەتێكی زۆر لە دەست دەدەن، هەروەها هۆكارێكیشە بۆ كۆچ كردنی خەڵكی گوند و دێهاتەكان،بۆ شارەكان،بەمەش بەشێكی سەرەكی لە كەرتی كوشتوكاڵی و ئاژەڵداری  بەكی دەكەوێت جوڵەی بازرگانی سەرسنورەكان  لاواز دەبێت و رێژەی بێكاری زیاد دەبێت ڕەوشی ژیان و گوزەرانی خەڵك بەرەو خراپی دەچێت.
لەڕووی كۆمەڵایەتیەوە:شەڕ بەگشتی و مین  بە تایبەتی  هۆكارەێكی سەرەكیە بۆ شێواندنی شیرازەی خێزان و كۆمەڵگا،چونكە وا لە خەڵك دەكات  بەتایبەت لە ناوچە مین رێژكراوەكان. كە بەناچاری زێدی باب و باپیرانی خۆیان بەجێ بهێڵن و پەڕاگەندە و پەرتەوازە ببن،ئەمەش دەبێـە هۆی لاوازبوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتیەكان  و نەمانی گیانی هاوكاری و هەرەوەزی نێوانیان،هەروەها شلەژانی رەوشی بژێوی ژیانیان و سەرهەڵدانی كێشەو گیرو گرفتی خێزانی و بێبەشبوونی ئەوناوچانە لە كارە  خزمەتگوزارییەكان و  پرۆژە ئابووری بازرگانی و رۆشنبیرییەكان..هتد. هەروەها ئەندامانی ئەو خانەوادانەی  كە بەهۆی  مینەوە دەبنە كەمئەندام  و پەككەوتە،پێگەی كۆمەڵایەتی خۆیان لە دەست دەدەن و ناتوانن وەم پێویست   رۆڵی شایان و شایستەی خۆیان لەناو خزم و كەس و دۆست و هاوڕێ و چین و توێژەكان ی كۆمەڵگە بگێڕن و بەشداربن لە بونیاد نانەوەی ژێرخانی ئابووری و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگادا.
•لەڕووی  دەروونیەوە :مین و چەك و تەقەمەنییە شاراوەكان  حاڵەتێكی  سایكۆلۆژی و دژوار و ئاڵۆز لای دانیشتوانی ئەو وڵاتانە دروست دەكات  كە خاكەكەیان  بە مین چێنراوە و بۆتە گۆڕەپانی ئەو چەكانە،چونكە هەمیشە لە كەمیندان و  لە هەر كات و ساتێكدا لەوانەیە بتەقێتەوە.بۆیە ئەوانەی بەهۆی ئەوچەكانەوە دوچاری كەمئەندامی و پەكەوتەیی هاتوون، رووبەرووی چەندین  گرێی دەروونی ئاڵۆز دەبنەوە، وەكوو گۆشەگیری و خەمۆكی و نامۆیی و بێ ئومێدی...هتد. هەروەها ئەوانەش كە لە ناوچە مینڕێژكراوەكان نزیكن  هەمیشە لە حاڵەتی نیگەرانی و دڵەراوكێدا دەژین و ئاسودەیی دەروونیان نیە.نەبادا رۆژێك لە رۆژان رووبەرووی ئەو چەكە مرۆڤكوژە ببنەوە 
•لەرووی ژینگەییەوە: شەڕ لە هەركات  و سات و شوێنێكدا بێ كاولكاری و ماڵوێرانی بە دوای خۆیدا دێنێ، چونكە نەك هەرتەنیا مەترسی لەسەر مرۆڤ هەیە  و گیانەوەران ،بەڵكولەسەر گشت بونەوەر و سروشتیش دروست دەكات. سەرەڕای  ئەوەی كە چەك و تەقەمەنی و مینەكان بە هۆی ئەو مادە ژەهراوییانەی كە لە پێكهاتەكانیان دا هەیە  هۆكارێكن بۆ پیسكردنی  ژینگە و  كاریگەری خراپ و نەرێنی لەسەر خاك و كەش و هەوا بەجێ دێڵن هەمیش رێگە دەگرن،لەبەردەم كاری تیمەكانی ژینگە پاكژی و  ژینگەپارێزیدا تا نەتوانن وەك پێویست  ئەركی ژینگەی خۆیان  جێبەجێ بكەن   و پەرە بە گەشەكردنی ژینگەیی بدەن.
•لەڕووی گەشتیارییەوە: ئەو وڵاتانەی  كە بوونەتە كێڵگەی مین و لەرووی كەش و هەوا و سروشت و جوگرافیشەوە جوان  و خۆش و دڵڕفێنن  وەك كوردستان ناتوانن وەك پێویست سود لە بواری توریزمی و گەشت و گوزار وەربگرن،چونكە هەبوونی مین كۆسپ و تەگەرە  دەخاتە بەردەم گەشەكردنی بزاڤی توریزمی و ڕاكێشانی توریزمەكانی بیانی بۆ گەڕان و دیتنی شوێنە گەشت و گوزاریەكان، ئەمەش دەبێتە هۆی لە دەست دانی  داهاتێكی  زۆری ساڵانە  زیانیش بە ناوبانگی وڵات دەگەیەنێت و ئەو بوار و دەرفەتە نارەخسێنی كە زیاتر و باشتر وڵاتی خۆمان بە جیهانی دەروە بناسێنێ و پردێكی پتەوی پەیوەندی  لەگەڵیاندا درووست  بكەین.                                    

بینین:  0‌
9/24/2017 10:37:48 AM‌
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions