سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
رێنمایی دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی گرێبه‌ست
رێنمایی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست

    

رێنمایی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست
هۆكاری دەركردنی ئەم رێنماییە : 
پالپشت بە یاسای ژمارە 10ی سالی ٢٠٠٧ و لە ژێر رۆشنایی بنەما کارگێرییەکان و بۆ هێنانەدی دادپەروەری و رەخساندنی هەلی کار بە یەکسانی.. هەروەها هاوشان لەگەل قۆناغەکانی میكانیزمی دامەزراندنی كارمەندان بە شێوەی گرێبەست لە دەزگای گشتی کاروباری مین.
 ئەم  رێنماییە هاتە دەرکردن :  
بنەماكانی گرێبەستكردن
یەكەم / بنەما کارگێرییەکان :
1.پەسەندکردنی میلاکی گرێبەست لە لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەت.
2.بونی رەزامەندی (میلاكی گرێبەست) لەلایەن سەرۆكی دەزگا.
3.بونی میلاكی بەتال.
4.پۆستە بەتالەکان پێویستە لە رێگای لیژنەی تایبەت بە دامەزراندن (هەلسەنگاندن و چاوپێکەوتن) بێت، کە بە کۆنوس راسپاردەو پێشنیارەکانیان بە نوسراوی فەرمی بەرزدەکەنەوە بۆ پەسەند کردنی  کۆتایی لەلایەن سەرۆکی دەزگا پاشان فەرمانی پێ دەردەکرێ.
5.پێکهاتەی لیژنەی دامەزراندن (هەلسەنگاندن و چاوپێکەوتن) نابێت ژمارەی ئەندامانی لە (٥) کەس کەمتر  بێت و دەبێت لە کەسانی شارەزا و پەیوەندیدار بن(بۆ نمونە: یاسایی، کارگێری، چالاکی...).
6. سەرۆکایەتی  لیژنە نابێت پلەکەی لە ج. ب. گشتی کەمتر بێت.
7.هەموو پۆستێک (جگە لەو پۆستانەی کە تایبەتن و لە کاتی زەرور وەک پاسەوان، خزمەتگوزار..) پێویستە پێشوەختە ئاگاداری بۆ بکرێت لە رێگای دەزگاکانی راگەیاندنی دەرەکی هەروەها ئاگادارکردنەوەی ناوەخۆ بۆ ئەو پۆستانەی کە لە ناوەوەی دەزگا کاندیدی شیاو پێویست دەکات، دواتر بە پێی کیبرکێ، داد پەروەرانە شیاوترینیان لە رێگای لیژنە دیاریدەکرێت. 
8.پێویستە ماوەیەکی پێویست دیاری بکرێت(کەمتر نەبێت لە ٧ رۆژی تەقویمی) لە ئاگاداری (پۆستی بەتال) بۆ رەخساندنی دەرفەتی پێشکەشکردن و ئامادەکاری . 
9.هەموو پۆستێک پێویستە بکرێتە کێبرکێ (منافسە) و لەرێگای لێژنەی چاوپێکەوتن و هەلسەنگاندن بە دوو قۆناغ (لەسەرەتا ژمارەیەک کاندید کە مەرج و لیهاتویان تیایە Shortlist دەکرێن پاشان لە قۆناغی دووەم چاوپێکەوتن Interview) لەرێگای لێژنەی چاوپێکەوتن، هەلسەنگاندنی کاندیدەکان دەکرێت دواتر شیاوترینیان پێشنیار بکرێت.
10.پێویستە تێستی نوسراو هاوشان بێت لەگەل چاوپێکەوتن بۆ ئەو پۆستانەی وا دەخوازێت ئەم تێستە هەبێت. 
11.هەلسەنگاندنی دامەزراندنی کارمەند لە سەر ئەم بنەمایانەی خوارەوە دەبێت:
• لێهاتویی و کارامەیی 
•شارەزایی 
•پسپۆری 
•ئاستی خوێندن (بروانامەی پەیوەندیدار + خولی راهینان).
•یاخود هەر بنەمایەکی تر کە ئەو پۆستە پێویست بێت.
12.فۆرمی چاوپێکەوتن و هەلسەنگاندن لە لایەن سەرۆکایەتی دەزگاوە دیاریدەکرێن و پەیرەو دەکرێت لە هەمو دەزگا. 
13.کۆنوسی هەلسەنگاندن پێویستە بە نوسراوی فەرمی بەرز بکرێتەوە بۆ سەرۆکایەتی دەزگا کە گشت بەلگەنامەکان و بەراییی چاوپێکەوتن و هەلسەنگاندن لەگەل پێشنیار و راسپاردەی لیژنەی پێویستە لەخۆ گرتبێت. 
14.هیچ کاندیدێک دەستبەکاربونی بۆ ناکرێت بە بێ بونی فەرمانی دامەزراندن ، وە لەحالەتی زۆر زەرور پێوستە رەزامەندی زارەکی سەرۆکی دەزگا وەربگیرێت.
  دووەم / بنەما یاساییەکان:
-رەگەزنامەی عێراقی و دانیشتوی هەرێمی کوردستان بێت. 
-  18 ساڵی تەمەن تەواو کردبێت و بۆ مینلابەر (١٨- 30 سال).
- نەبونی هیچ رێگرێكی یاسایی (نمونە: بێتاوانی، خاوەن رەوشتی پاک، توانای جەستەیی..).
-ئەو كەسەی گرێبەستی بۆ دەكرێت نابێت بە هیچ شێوەیەك موچەی تری هەبێت لە دامودەزگاكانی تری حكومەت.
-کاندید مافی دەبێت بە پێشکەش کردنی نارەزایی بۆ سەرۆکی فەرمانگە لە ماوەی ٣ رۆژ دوای یەکەم رۆژی ئاگادارکردنەوەی لەلایەن لیژنەی هەلسەنگاندن. 
-داواکاری نارەزایی (گەر هەبێت) پێویستە هاوپێچ بکرێت لەگەل بەراییەکانی کۆنوسی لیژنە.
 سێیەم / بەلگەنامەکان:
-داواکاری دامەزراندن بە پولی دارایی.
-وێنەی رەنگاورەنگ.
-سیفی (CV)ی داواکار.
-وێنەی دوا بروانامە.
-وێنەی ناسنامەی باری کەسی و رەگەزنامە.
-پشتگیری لیژنەی پزیشکی و دیاریکردنی گروپی خوێن.   
-بەلگەنامەی بێ تاوانی (عدم محکومیە).
-بە لێننامەی دوو موچە. 
-هەر بەلگەنامەیەکی تری پێویست (کاری پێشو، خولی راهینان، بروانامەی تر..).
 چوارەم :
-بە هەموو شێوەیەک تەزکیەی حزبی و خزمایەتی و مەنسوبیەت و پالپشتی بەرپرسان.. نابێتە بنەما بۆ دیاریکردنی هیچ کەسێک بۆ هیچ پۆستێک.
-جگە لەو  بنەمایانە و مەرجانە نەبێت کە ئاماژەیان پێکراوە هیچ رێگریەکی تر لە سەر بنەمای (ئایینی، رەگەز، نەتەوە ....) ناکرێتە پێوەر بۆ دیاریکردنی کەسەکان لە پۆستەکان. 
-سەرۆکی فەرمانگە و لیژنە بەرپرس دەبن لە هەر کەمو کورتییەک، پابەند نەبونێک یاخود سەرپێچییەک لە یاساو رێنماییەکان بە گشتی و ئەم رێنمایی و بنەمایانە بە تایبەتی.

       



20/12/2016
بابەتی زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions