سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
ده‌وروته‌سلیم
بەڵگەنامەی وەرگرتنەوەی شەڕگەی پاككراوە

 بەڵگەنامەی وەرگرتنەوەی شەڕگەی پاككراوە 

دەزگای گشتی كاروباری مین (دەزگا) كە لێپرسراوە لە بەرێوەبردنی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان بە پشت بەستن بە یاساو رێنماییەكانی دەزگا و یاساو رێنماییەكانی تری پەیوەندیداری حكومەتی هەرێمی كوردستان وپێوەرە نێودەوڵەتیەكانی كاروباری مین(International Mine Action Standards)، پەسەندی دەكات كە .(لایەنی جێبەجێكار) كاری پاككردنەوەی ئەنجامداوە بۆ شەرگە(زەوی)
- هەموو پرۆسەكانی كۆنترۆلی جۆری دەرەكی(External Quality Assurance)  لەسەر زەوی دیاریكراو لەسەرەوە لەلایەن ( دەزگا) ئەنجامدراوە بە پێی شێوازە پێوەرییەكانی كاركردن (Standard Operating Procedures /SOP)ی لایەنی جێبەجێكار تایبەت بە پاككردنەوەی شەڕگە(BAC-Battle Area Clearance)  .
خاوەن زەوی / سوودمەند :
من (خاوەن زەوی/ سوودمەند) كە لەخوارەوە ناوم هاتوە رازیم بە وەرگرتنەوەی زەوی دیاریكراو لەسەرەوە و ئاگادارم كە:
- كاری مینلابردن لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا بۆ بەرژەوەندی گشتی و بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری كوردستان ئەنجامدەدرێت نەوەك بۆ بەرژەوەندی تایبەتی ;
- كاری مینلابردن بە پشت بەستن بە شێوازەپێوەرییەكانی كاركردنی تایبەت بە لایەنی جێبەجێكار ئەنجامدراوە و روونكردنەوەی تایبەتیشم پێدراوە سەبارەت بە راپۆرتی رووپێوی كۆتایی پاككردنەوەی زەویەكە بۆیە من لە دوای رێكەوتی واژۆكردنم لەسەر ئەم بەڵگەنامەیە دەزگا بە بەرپرسیار نازانم لە هەر رووداوێك لەدەرەوەی چوارچێوەی سیستەمی كاركردنی(دەزگا) بێت لە زەوی دیاریكراو لەسەرەوە و لێشیان بەرپرسیارنییە و لە هەر داواكارییەكی لایەنی سێـیەم یاخود قەرەبوكردنەوە خـۆم بەرپرسیارم لێیان ; 
-(دەزگا) لە دوای بەرواری واژۆكردن بەدەر لەچوارچێوەی یاساو رێنماییەكانی تایبەت بە كاروباری مین بە شێوازی مرۆیی و جگە لەو ووردەكاریانەی كە لە راپورَتی رووپێوی كۆتاییدا هاتوون، بەرپرسیارییەتی بوونی هیچ مەترسییەكی تر ناگرێتە ئەستۆ ; 



20/12/2016
بابەتی زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions