سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
رێنمایی رێككاری
رێنمایی رێككاری بۆ كاروباری می


پێشەكی : 
دەزگای گشتی كاروباری مین،دامەزراوێكی حكومییە سەربەئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان/عیراق.
ئەم دەزگایە لێپرسراوە لە بەرێوەبردنی كاروباری مین بە پشت بەستن بە شێوازە پێوەرییەكانی كاركردن(SOP)ی دەزگا و لەژێر رۆشنایی پێوەرە نێودەوڵەتیەكانی كاروباری مین(IMAS -International Mine Action Standards).

ئەم بەڵگەنامەیە تایبەتە بەرێكخستن وباشتركردنی چاڵاكیەكانی مینلابردن وبنەما كارگێڕییەكانی دەزگا وهەروەها زامن كردنی سەلامەتی كاركردن وجۆری بەرهەم،لەچوارچێوەی چەند رێنمایی ورێسای رێككاری تایبەت بەسزاوپاداشت.  
بەشی یەكەم[دەستەواژە وپێناسەكان]
مەبەست لەو دەستەواژە و برگانەی لەم بەلگەنامەیە هاتوون ئەو پێناسەیەیە كە لەبەرامبەریدا هاتووە:
1) حكومەت                        : حكومەتی هەرێمی كوردستان/عیراق.

2) دەزگا                           : دەزگای گشتی كاروباری مین.

3) سەرۆكی دەزگا                 : سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین.

4) سەرۆكی فەرمانگە : بریكاری وەزیر یان بەرێوەبەری گشتی یاخود هەر فەرمانبەرێك لە پلەی 
ئەوان دابێت.
5) كارمەند : گشت كارمەندانی دەزگا كە بەشێوەی گرێبەست لە چاڵاكییەكانی  
                                          كاروباری مین كاردەكەن.
6)  شێوازە پێوەرییەكانی كاركردن  (SOP): ئەو رێنماییانەن كە پێناسەی گونجاوترین پرۆسەی چەسپاوی 
                                          هەنووكەییە بۆ ئەنجامدانی چاڵاكی ئەركێك یان كردارێك.  
7) كاروباری مین               : هەموو ئەو چالاكییانە دەگرێتەوە كە دەبنە هۆی كەمكردنەوەی كاریگەری ئابووری- كۆمەڵایەتی لەسەر ناوچە بە مین و پارچەتەقەمەنی پیسبووەكان، كە پێنج پێكهاتەی سەرەكی لەخۆدەگرێت مینلابردنی مرۆیی،پەروەردەی هۆشیاركردنەوە لە مەترسییەكانی مین و پارچەتەقەمەنیەكان، پاڵپشتی قوربانیانی مین و پارچە تەقەمەنیەكان، لەناوبردنی مین و پارچە تەقەمەنیە عەمباركراوەكان و بەشداریكردن لە قەدەغەكردنی بەكارهێنانی مینی دژەكەسی. 

8) لیژنە         : لیژنەی رێككاری تایبەت بە جیبەجێكردنی ئەم رێنماییانە.                          


بەشی دووەم[برگەوبابەتەكانی سەرپێچی وسزادان]

1) سەرپێچی : 
 ئەو رەفتارانەیبە سەرپێچی دادەنرێن كە كارمەند ئەنجامیان بدات بریتین لە:

أ‌) سەرپێچیكردنی یاساكانی سەلامەتی (Safety Rules) بەگوێرەی شێوازە پێوەرییەكانی كاركردن (SOP): 
1. پابەند نەبوون بە بەرپرسیارییەتیەكانی ئەركەكانی تاكەكەسی و گوێڕایەڵینەكردن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكان.
2. لەبەرنەكردنی كەلوپەلی خۆپاراستنی كەسی PPE (ڤێست، ڤایزەر، بەدلە، پۆستاڵ و دەستكێش)لەكاتی ئەنجامدانی ئەركەكەی.
3. لەبەرنەكردنی كەلوپەلی خۆپاراستنی كەسی PPE بەشێوەیەكی سەلامەت لەكاتی ئەنجامدانی ئەركەكەی.
4. پابەند نەبوون بە مەودای سەلامەتی و رۆیشتنە ناو ناوچەی مەترسیدار. 
5. پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی ئەنجامدانی مەشق و ڕاهێنانەكان و پلانی مەشق كردن.
6. كەموكورتی لە پێداویستییەكانی شوێنی كار بۆ ئەنجامدانی چالاكی مینلابردن وەك (كەلوپەلی ئیش،ئیسعاف، پەیوەندیەكان،جانتای پزیشكی...هتد).
7. كەموكورتی لە دامەزراندنی شوینی كار وەك (كێڵگەی مین، ناوچەی بەرێوەبردنی كار....هتد)
8. بەزاندن و پابەندنەبوون بە زنجیرەی پەیوەندیكردن و لێپرسراویەتی( Chain of Command).
9. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی سەلامەتی بۆ كۆگاكردن و گواستنەوە و مامەلەكردن لەگەل تەقەمەنییەكان.
10. پابەندنەبوون بە سیستەمی نیشانەكردنی كێلگەی مین لەكاتی ئەنجامدانی چاڵاكی مینلابردن. 
11. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی ئەنجامدانی چاڵاكیەكانیمینلابردن دەستی و بەكارنەهێنانی كەلوپەلەكان بە شێوەیەكی سەلامەت و دروست وەك (بەكارهێنانی هێزی زۆر لەكاتی هەڵكۆڵین، بڕینی گژوگیابەشێوەی نادروست...هتد).
12. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی سەلامەتی ئەنجامدانی تەقینەوەكان. 
13. پابەندنەبوون بە پلانی داڕێژراو بۆ ئەنجامدانی چاڵاكی مینلابردن.
14. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كاركردنی سەلامەت تایبەت بە مەكینەكان.
15. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كاركردنی سەلامەت تایبەت بە سەگی میندۆزەرەوە.
16. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی كاركردنی سەلامەت تایبەت بە سەگی میندۆزەرە و مەكینەكان لەكاتی كاری هاوبەش. 
17. سەرپێچیكردن لە ئەنجامدانی كردارەكانی ڕاكێشان(Pulling Drill ).
18. پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانی تایبەت بە سوتاندنی گژوگیای كێلگەی مین. 
19. ئەنجامنەدانی هەنگاوەكانی دڵنیایی جۆری ناوەكی ڕۆژانە. 
20. بەجێهێشتنی مین و پارچەتەقەمەنی لەدوای پاككردنەوەی كێلگەیەك. 
21. پابەندنەبوون بە رێنماییەكانی ئەنجامدانی چاڵاكیەكانی بەنموونەكردن (Sampling).
22. هەر سەرپێچیەك كە ببێتە هۆی پێشێلكردنی بڕگە و بابەتەكانی شێوازە پێوەرییەكانی كاركردن(SOP). 

ب) سەرپێچی لە بنەماكانی رێككاری:
1. فەرامۆشكردنی پاراستنی كەلوپەلەكانی دەزگا.
2. خراپ بەكارهێنانی كەلوپەلەكانی دەزگا.
3. جێبەجێنەكردنی رێنماییەكانی تایبەت بە هۆیەكانی گەیاندن.
4. تێكدان و شكاندنی كەلوپەلەكانی دەزگا بە ئەنقەست.
5. دەستبەسەرداگرتنی هەر كەلوپەلێكی دەزگا.
6. دزینی هەر كەلوپەلێكی دەزگا.
7. ئاشكراكردنی هەر نهێنیەكی دەزگا. 
8. هەڵگرتنی نووسراو یاخود هەر بەڵگەنامەیەكی دەزگا بەبێ‌ رەزامەندی لایەنی بەرپرسیار لە دەزگا.
9. پابەندنەبوون بەكاتەكانی كاركردنی دیاریكراو.
10. نەهاتن یاخود پابەندنەبوون بە رۆژەكانی كاركردن. 
11. قسەی ناشیرین كردن وجنێودان(السب والقژف) لەگەل لێپرسراوەكەی یاخود هەر فەرمانبەرێكی تری دەزگا.
12. لادان لە بنەماكانی پاك رەوشتی.
13. كاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر بەرێوەچونی كارەكانی دەزگا.
14. كاركردن لەژیر كاریگەری مەی، حەب، دەرزی سڕكەر یاخود ماددە بێهۆشكەرەكانی تر.
15. بەكارهێنانی مەی، حەب، دەرزی سڕكەر یاخود ماددە بێهۆشكەرەكانی تر لەكاتەكانی كاركردن. 
16. قۆستنەوەی كارەكەی یاخود پۆستەكەی بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.
17. بەكارهێنانی كەلوپەلی دەزگا بۆ بەرژەوەندی تایبەتی.
18. چاولێسوركردنەوە و گەفلێكردن لە هەر كارمەندێكی دەزگا. 
19. دەستدرێژیكردن و شەڕكردن لەگەڵ هەر كارمەندێكی دەزگا.
20. چاوپۆشین لە سەرپێچی لەلایەن كەسانی بەرپرس.
21. داپۆشینی سەرپێچییەكانی فەرمانبەران لەلایەن كەسانی بەرپرس. 
22. هەڵگرتنی چەك لەكاتی كاركردن.
23. هەر رەفتارێك كەوا نەگونجێت لەگەڵ بنەماكانی پاك رەوشتی.
24. خەریك بون بەهەركارێك یاخود كردەوەیەك لەدەرەوەی ئەركی فەرمی دیاریكراو لە ناوەرۆكی گرێبەست. 



2) سزا و ئاسەوارەكەی:
لە كاتی بونی سەرپێچیلەلایەن كارمەند ئەوا سەرپێچیكار سزا دەدرێت بە یەكێك لەم سزایانەی خوارەوە:

ز ریزبەندی سزا ئاسەوارەكەی
1 ئاگادار كردنەوە (لفت نڤر) ئاراستەكردنی نوسراو بۆ كەسی سەرپێچیكار بەو سەرپێچیەی كردوە بە مەبەستی ئاگاداربوون و دووبارەنەكردنەوەی.
2 گەف(انژار) پاداشتی بۆماوەی 3 مانگ رادەگیرێت و پلە بەرزكردنەوەكەشی بۆ ماوەی 6مانگ.
3 بڕینی مووچە (قگعالراتب) برینی بەشێك لە مووچەی مانگانەی كارمەند كە دەكاتە 1 تاكو20 رۆژ  لە رۆژانەی مووچەی مانگێك.
4 سەرزەنشت (التوبیخ ) ئاراستەكردنی نووسراو بەو رەفتارەی كە كردویەتی، پلە بەرزكردنەوەكەشی بۆماوەی درێژی گرێبەست دوادەكەوێت و شایستەی پاداشت نابێت.
5 كەمكردنی مووچە (انقاص الراتب) كەمكردنی مووچەی مانگانەی كە دەكاتە 1 تاكو20 رۆژ لە رۆژانەی مووچەكەی  بۆ  ماوەی 2 تاكو 6 مانگ.
6 پایەداگرتن (تنزیل درجە) بە هێنانە خوارەوەی پلەكەی دەبێت. 
7 دەركردنی كاتی(فصلمۆقت) دەركردنی كارمەند بۆماوەیەكی دیاریكرا و لەسەر كارەكەی. 
8 دەركردن(فصل نهائی) دەركردنی كارمەند لە سەر كارەكەی بە شێوەیەكی كۆتایی.

بەشی سێ‌یەم[ دەسەڵاتەكانی سزا و پاداشت]
1. بەرێوەبەری گشتی كاروباری كارگێری و دارایی دەسەلاتی دەبێت بە سزادانی كارمەندان (ئەوانەی لە ئۆفیسسەرەكی دەزگان) لە رێگای لێژنە.
2. بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی دەسەلاتی دەبێت بە سزادانی كارمەندان(دوای ئەنجامی پێكهێنانی لیژنەی دەرخستنی راستییەكان BOI).
3. سەرۆكی فەرمانگە لە پارێزگا، دەسەڵاتی دەبێت بە سزادانی ئەو كامەندانەی (سەربە فەرمانگەكەن و بە بەردەوام لە ئۆفیس كاردەكەن) لە رێگای لیژنە لە سنوری كارەكەیان.
4. بەرێوەبەری چاڵاكییەكان دەسەڵاتی دەبێت بە سزادانی كارمەندانی كێڵگەیی( لە مینلابەر تاكو جێگری بەرێوەبەری چاڵاكییەكان) بە یەكێك لەم رێگایانەی خوارەوە:
أ- لە رێگای بەرزكردنەوەی داواكاری سزادان لە لایەن بەرپرسی راستەخۆ و بە پێی
(سلسلە مراجعە).
ب- بە شێوەی راستەخۆ لەكاتی بینینی سەرپێچی بە خۆی.
5. بەرێوەبەری چاڵاكییەكان پێشنیاری سزاكە بۆ سەرۆكی فەرمانگەی پارێزگا بەرز دەكاتەوە بەمەبەستی دەركردنی فەرمانی كارگێری سزاكە.
6. سەرۆكی دەزگا بریاری كۆتایی لەسەر خشتەی ریزبەندی سزاكان لە زنجیرەی (7و8) دەدات و لە زنجیرە (1 تاكو 6) یش لە دەسەڵاتی سەرۆكی فەرمانگە دەبێت. 
7. سەرۆكی فەرمانگەكان دەسەڵات دەدرێن بە ئاراستەكردنی نوسراوی سوپاس و پێزانین بۆ كارمەندان چ بە شێوەی راستەوخۆ یاخود دوای بەرزكردنەوەی ناوی ئەو كارمەندانەی كە كارەكانییان بەو پەری رێكوپێكی ئەنجامداوە و شایستەی سوپاس و پێزانینن لە لایەن لیژنەی رێككاری یاخود بەرێوەبەری چاڵاكییەكان (كارمەندی كێڵگەیی) و بەپێی رێنماییەكان.   
بەشی چوارەم[لیژنە و میكانیزمی رێككاری]
 پێكهاتەی لیژنە:
1. بەمەبەستی راسپاردەكردنی پاداشتكردن و سزادانی كارمەندان (بە رەچاوكردنی دەسەڵاتەكانی هاتو لە بەشی سێیەم)، لیژنەی رێككاریلە هەریەك لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری كارگێری و دارایی و بەرێوەبەرایەتیەگشتییەكانی كاروباری مین لە پارێزگاكان پێكدەهێنرێت.
2. لیژنە بڕیارەكانی بە بێلایەنانە، راستگۆییانە و بە شێوەیەكی نهێنی دەبێت، ئاشكرا كردنیشیان دوای پەسەندكردن لە چوارچێوەی میكانیزمی سزادانەوە دەبێت.
3. لیژنە دەسەڵاتی دیاریكردنی جۆری سەرپێچی دەبێت و راپۆرتی پێشنیاری برگەی سزای گونجاویش بۆ سەرۆكی فەرمانگە بەرز دەكاتەوە.
بەشی پێنجەم[تانە]
1-سەرپێچیكار مافی بەرزكردنەوەی نارەزایی(تانە)هەیە لە بڕیاری سەرپێچی بۆ سەرۆكی فەرمانگە، لە ماوەی 5 رۆژی كاركردن دوای یەكەم رۆژی پێراگەیاندنی كارمەند بە بڕیاری سەرپێچیەكەی.
2-سەرۆكی فەرمانگە مافی پەسەندكردن یاخود رەتكردنەوەی تانەكەی هەیە.
3-نارەزایی(تانە) لە سزای سەپێنراو لە لایەن بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێویستە لەرێگای سەرۆكی فەرمانگەكەیەوە بەرزبكرێتەوە بۆ جێگری سەرۆكی دەزگا لە ماوەی 10 رۆژی كاركردن دوای یەكەم رۆژی پێراگەیاندنی كارمەند بە بڕیاری سەرپێچیەكەی ( بۆی هەیە نارەزاییەكە پەسەند بكرێت یاخود رەتبكرێتەوە). 
4-بڕیاری سەرۆكی دەزگا لەسەر تانە لە سەر هەردوو برگەی (7)و(8)ی ریزبەندی سزاكان كۆتایی(بات) دەبێت.
بەشی شەشەم[میكانیزمی پاداشتكردن]

-سەرۆكی فەرمانگە دەسەڵاتی دەبێت بۆ پاداشتكردنی كارمەندان بە رەچاوكردنی دەسەلاتەكان و بە پێی رێنماییە داراییەكان. 

بەشی حەوتەم [برگە كۆتاییەكان]
1-ئەم بەڵگەنامەیە تەنیا كارمەندانی گرێبەستی چالاكی كاروباریمین لە دەزگا دەگرێتەوە.
2-ئەو بابەتانەی لە بەشی دووەم داهاتوون وەك نمونە هاتوون نەوەك بەتەنها (فی سبیل المپال لا الحصر). 
3-دەزگا بۆی هەیە سكاڵا تۆمار بكات لە دژی كارمەندی سەرپێچیكار ئەمەش لەكاتێك كە ئەو رەفتارەی ئەنجامیداوە واپێویست بكات .   
4-لە كاتی دژیەكبوونێكی (تعارچ) هەر برگە و بابەتیكی ئەم بەڵگەنامەیە لەگەل یاساو رێنماییەكانی تایبەت بە كارمەندانی حكومەتی هەرێم ئەوا یاسای حكومەتی هەریم پەیرەو دەكرێت.
5-كارمەند دەبێت لە سزای سەرپێچیەكەی خۆیئاگاداربكرێتەوە.
6-لەلایەن هەریەك لە بەرێوەبەرایەتیە گشتییەكان، وێنەیەك لە بریاری سزادان دەخرێتە دۆسیەی كەسی سەرپێچیكار. 

بەشی هەشتەم[هەمواركردن]
ئەنجومەنی كارگێری دەزگا بۆی هەیە گۆرانكاری و هەموار لەم بەڵگەنامەیە بكات بەپێی پێویست.

بەشی نۆیەم[كەوتنەكار و جێبەجێكردن]


پەسەند كردن لەلایەن سەرۆكی دەزگا



20/12/2016
بابەتی زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions