قوربانیانی مین
بەهۆی بونی روبەرێكی زۆری پیس بوو بە مین و تەقەمەنی لە ئاكامی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران و شەڕی بەردەوامی كورد لەگەڵ حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق كە نكوڵیان لە بونی كورد دەكرد هەمو ئەوانە وای كرد ناوچەیەكی زۆری كوردستان بە مین و تەقەمەنی بچێندرێت و ببێتە شوینَی شەرگە كە بەشێكی زۆری ئەو ناوچانە ناوچەی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری هاوڵاتیان بووە نزیك بووە لە شوێنی نیشتەجێبونی هاونیشتیمانیان .هەروەها لەگەڵ هاتنی داعش بۆ ناوچەكانی كوردستان دیسان ناوچەیەكی فراونی تری بە بۆمب و تەقەمەنی بۆمب رێژكرد كە تا ئێستاش ناوچەی مەترسیدارن و هاوڵاتیان ناتوانن بۆی بگەرێنەوە لە ئەنجامی ئەو ناوچە فراوانانەی كێڵگە مینیەكان زیاتر لە (13422) بونەتەقوربانی مین و تەقەمەنی لە كوردستان لەو ژمارەیەش(2644)هاوڵاتی بەوهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە ( 10778)كەسی تریش بریندار بون دەزگای گشتی كاروباری مین یش لە رێگەی تیمەكانی و رێكخراوە ناوخۆی و نێودەوڵەتیەكان بەردەوامە لە پاكسازی كردنی ئەو ناوچانە دوبارە پاكردنەوەو رادەست كردنەوەیان بە خاوەنەكانیان
|