مێژووی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان
هۆكاری سەرەكی كێشەی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە كاولكارییەی كە ڕژێمەكانی پێشووی حوكم لە عێراق دژی میللەتی كورد گرتبویانەتەبەر كە جینۆسایدكردنی میللەتی كورد و وێرانكرنی ژێرخانی ئابوری و كۆمەڵایەتی و ژینگەیی لێكەتەوە هەر لەسەرتای هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1961تاكوو ساڵی 1991حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق بۆ لەناوبردن و سەركوت كردنی بزوتنەوەكانی رزگاریخوازی كورد هەموو جۆرە چەكێكیان بەكار هێناوە لە نێویاندا مین و تەقەمەنی و بۆمبی هێشووی و كیمیایی و ناپاڵم و رۆكێت. بەو هۆیەوە خاكی كوردستان بە رێژەیەكی زۆر پیسبوو بە شێوەیەك خەڵكەكەی نەیانتوانیوە زەوی و زار و كانیاو و رەز و باغ و پاوانەكانیان بەكار بهێنن ئەمەش بۆتە هۆی زیانێكی ئابوری گەورە لە تاكی كورد حكومەتی عێراق بە شێوەیەكی چڕ لە ماوەی شەڕی نێوان عێراق و ئێران لە ساڵی (1980-1988)نزیكەی (6-8)ملیۆن مینی جۆراو جۆری بە درێژایی سنوری عێراق ئێراندا بە قوڵای (10-30)كیلۆمەتر لەناو خاكی هەرێمی كوردستاندا بەپەرشوبڵاوی داناوە .
دەرەنجامی ئەو سیاسەتە دوژمنكارییانە تاك كورد هەمیشە لە ژێر هەڕەشەی ئەو چەكانە بوون كە دوای كۆتای هاتنی جەنگەكەش بونەتە مایەی زیان گەیاندن (كوشتن و بریندار كردن)ی هاوڵاتیانی بێ تاوان
جێگەی ئاماژە پێدانە كە جەنگی (عێراق-كوێت) لە ساڵی 1990و دواتر حەنگی عێراق دژ بە ڕاپەڕینی خەڵكی كوردستان لە ساڵی 1991و جەنگی ناوخۆ و جەنگی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانەكانی لە ساڵی 2003 هەروەها جەنگی دژی تیرۆرستانی داعش هەموو ئەوانە بونەتە مایەی فراوانتر بونی كێشەی مین و تەقەمەنی لە كوردستان چونكە لەو جەنگانە كە كوردستانی عێراقیشی گرتۆتەوە بە ملیۆنەها مین و تەقەمەنی چێنراو بە كار هاتون بە سەدان كیلۆمەتری چوارگۆشە بونەتە ناوچەی مەترسیدارو پیسبوو
|