سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
چاوپێکەوتن
عوبێد ئەحمەد:لە دوای هاتنی داعش بۆ ناچەكە (5)كارمەندی بواری كاروباری مین بونەتە قوربانی لەناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش لەو ژمارەیەش چواریان كارمەندی دەزگای مین بوون و یەك كارمەندی بیانیش لە رێكخراوی (FSD)بووە

دەزگای گشتی كاروباری مین  دامەزراوەیەكی  حكومەتی هەرێمی كوردستانە  سەربە ئەنجومەنی وەزیرانە،بەپێی یاسای ژمارە (10)لەساڵی 2007بەفەرمی دامەزراوە  لە ئێستادا (6)بەرێوەبەرایەتی  گشتی  لە دەزگا هەیە (4)بەرێوەبەرایەتی  گشتی لە پارێزگاكانی   هەولێر، سلێمانی ، دهوك ، ئیدارەی گەرمیان هەیە  كە وەك سەنتەری  كاروباری مین دادەنرێن بۆ جێ بەجێ كردنی كاروچالاكیەكانی بەرنامەی كاروباری مین ،لە ئۆفیسی  سەرەكی هەولێر  جگە لە نوسینگەی سەرۆكی دەزگا و  جێگری سەرۆك ،بەرێوەبەرایەتی گشتی كارگێڕی و دارایی  كە لەرووی كارگێریەوە پاڵپشتی  بەرێوەبردنی  بەرنامەكە دەكات  هەروەها  بەرێوەبەرایەتی  گشتی كاروباری تەكنیكی هەیە كە لەروی تەكنیكیەوە سەرپەرشتی  و چاودێری جێبەجی كردنی  بەرنامەی كاروباری مین  دەكات ،لەگەڵ هاتنی داعش لە ساڵی 2014 و داگیر كردنی بەشێك لە خاكی كوردستان و دواتر ئازادكردنەوەی لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان رێكخراوی  ترۆرستی داعش ئەو ناوچانەی سەرجەمی بە تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو پیس كرد ئەركی دەزگاش لەو بوارە قورستر بووە  لەوبارەوە  ماڵپەری دەزگای مین  بە باشی زانی  چاوپێكەوتنێك لەسەر ئەرك و رۆڵی دەزگای مین  لەگەڵ بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی  ساز بكات ناوبراویش بە خۆشحاڵیەوە وەڵامی پرسیارەكانی ئێمەی دایەوە.

+لەگەڵ هاتنی داعش بۆ ناوچەكە ئیش و  كارەكانی ئێوە بە كوێ گەیشتووە 
عوبێد ئەحمەد:لەگەڵ هاتنی داعش دەزگای مین  بۆ وەڵامدانەوە بۆ هەڵومەرجی تازە بۆ هاوكاری  هێزەكانی پێشمەرگەو هاوڵاتیان، سێ  ژووری چالاكی دامەزارند لە (دهۆك -سمێل  هەولێر-قوشتەپە گەرمیان-كولەجۆ) كاری ئەم سێ ژوورانەهەماهەنگی كردن بوو  لەگەڵ هێزی پێشمەرگەی كوردستان  بۆ چۆنیەتی هاوكاری كردنیان بە مەبەستی لەناوبردنی (بۆمبی چێنراو) پێشكەش كردنی لۆجستی بۆ هێزی پێشمەرگە تیمەكانمان لە رێگەی ژوورەكانمانەوە توانیان چەند ئەركێك جێبەجێ بكەن،بەردەوام لە پەیوەندی دابوون بۆ وەڵامدانەوە بۆ پێداویستیەكانی
دەزگا كاركردن لەسەر بابەتی بۆمبی چێنراو هەروەها هۆشیاركردنەوەی ئاوارەكان بەتایبەتی لە كەمپەكان پەرەپێدا،بەتایبەت لە رێگەی رێكخراوەكانی بواری كاروباری مین كە بە فەندی دەرەكی كار دەكەن لە كوردستان، دەتوانین بلێین قۆناغێكی تری پێشكەوتوو دەستی پێكرد لە بابەت پاككردنەوەی بۆمبی چێنراو و هۆشیار كردنەوە  ئەم كارە لە سنوری سویاوە تا سنوری جەولەولای گرتەوە ،ئەو قۆناغە زیاتر بریتی بوو لە خۆئامادەكردن و راهێنان و پەیداكردنی پسپۆڕی بۆ روبەروو بۆنەوەی مەترسیەكانی تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو لە ناوچەكانی پێشوتری داعش كە ڕزگاركرابوو لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە،لە ئێستادا دەزگا كاری بەرێوەبردنی ئەو ناوچانەی بەباشی بەرێوەبردووە بە تایبەت لە ڕووی ئەرك پێدان و سەرپەرشتیكردن و تۆماركردنی زانیاریەكان 
+جگە لە تیمەكانی سەر بەدەزگا چەند كۆمپانیاو  رێكخراوی نێو خۆی و نێودەولەتی لە هەرێم لەژێر سەرپەرشتی ئێوە كار دەكەن ؟
عوبێد ئەحمەد:لە دەزگای گشتی كاروباری مین لەساڵی 2016(25)كۆمپانیاو رێكخراو لە دەزگای مین  مۆڵەتی كاركردنیان هەیە بەڵام لەبەر هەل و مەرجی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان نەبونی بودجەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكان  هەموو كۆمپانیاو رێكخراوەكان لە كاردا نین.
+ تاسك ئۆردەر چیە لە چ كاتێك دەكرێت؟
عوبێد ئەحمەد:تاسك ئردە واتە فەرمانی ئەرك  واتە ڕاسپاردنی تیمی دەزگا و رێكخراو كۆمپانیاكان كە كاری پاكسازی ئەنجام بدەن لەو شوێنانەی  كە دەزگا بڕیاری لەسەر دەدات ،واتە بەپێی پێشترایەتی (الاویە) دەزگای گشتی كاروباری مین  پێشترایەتیش بریتیە لەوەی كام ناوچەی مەترسی پێویستە زووتر پاكبكرێـتەوە لەو ناوچەیەكی مەترسی دیكە،لەبەر هۆكاری ئابوری و كۆمەڵایەتی و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان ،هەروەها لەسەر بنەمای داخوازی دام و دەزگاكانی حكومەتی رێكدەخرێـت بۆ ئەوەی پرۆژەكانی حكومەت جێبەجێ بكرێت و مەترسیەكانی  مین و تەقەمەنی لەبەردەم ئەو پرۆژانە لادەبرێن.
+ تیمەكانی دەزگا هەماهەنگیان لەگەڵ لەگەڵ وەرزارەتی پێشمەرگە  هەیە؟
عوبێد ئەحمەد:بەڵی  دەزگای گشتی كاروباری مین لەسەر ئاستی سەرۆكایەتی و بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی دەزگا لە پارێزگاكان هەماهەنگی و پەیوەندیان هەیە و هاوكاری وەزارەتی پێشمەرگە دەكەن،
+ هەماهەنگیتان هەیە لە گواستنەوەی شارەزایی و لێهاتووی ئاژانسەكانی بواری مین  و بۆمبی چێنراو ؟
عوبێد ئەحمەد:بەلێ هەماهەنگیمان هەیە  لەگەڵ رێكخراوەكان كە لەكوردستان كاردەكەن لەبواری مین  و بۆمبی چێنراو هەوەها لەگەڵ (GICHD)سەنتەری جنێفی كاروباری مرۆیی مین ،(UNMAS) هەروەها لەگەڵ بەرنامەی مینی كۆمبۆدیا لەرێگەی جایكاوە پەیوەندی و گۆڕینەوە زانیاریمان هەیە لە رێگەی ئەو خولانەی  كە بۆمان دەكرێتەوە 
+ پێكهاتەی تیم چۆنە لای ئێوە؟
عوبێد ئەحمەد:پێكهاتەی تیمی پاكسازی لە دەزگای مین  بریتیە لە یەك سەرۆك تیم  دوو سەرۆك بەش هەشت دیماینەر(مینلابەر)یەك (مدیك)یاریدەدەری پزیشكی
+ ئەركی دەزگا چیە لەو شوێنانەی كە پێشتر داعش داگیری كردبوون؟
عوبێد ئەحمەد:دەزگای مین  لەو شوێنانە كاردەكات كە لەلایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە رزگاركراو لە ژێر دەستی تیرۆستانی داعش بەرپرسیاریەتی دەزگا لەو شوێنە ئازادكراوانە بریتی یە لە دەركردنی فەرمانی ئەرك،سەرپەرشتی كردن بەرێوەبردن و كۆكردنەوەی زانیاری،ئەم كارانە هەموو رێكخراوەكانی بواری مین و تەقەمەنی دەگرێتەوە كە لەو ناوچانە كار دەكەن هەروەها لەكاتی پێویستدا تیمەكانی دەزگا بەشدار دەبن لە كاری پاك كردنەوەی مین و بۆمبی چێنراو لە شوێنە رزگاركراوەكان،
+ هەماهەنگیتان وەك دەزگای مینی هەرێم  لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی مینی بەغدا چۆنە ؟
عوبێد ئەحمەد:دەزگای گشتی كاروباری مین\هەرێم و بەرێوەبەرایەتی منی بەغدا  لە ئێستادا پەیوەندی و هەماهەنگیمان باشە،ئەو هەماهەنگیە كەوتۆتە بواری جێبەجێ كردنەوە بەتایبەتی لە شوێنە رزگاركراوەكانی ژێردەستی داعش  لەوبارەیەوە رێكەوتنامەیەكمان واژوو كردووە بە بەشداری  (ئایماپ) لە ئێستاشدا دولیژنە پێكهاتووە لە هەولێر و بەغداد  بۆ گەڵالە كردن و ئامادكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتن لە نێوان هەردولا، ئەم یاداشتنامەیە فراوانتر دەبێت و پەیوەندی و هەماهەنگیەكانمان لە ئاستێكی بەرزتردا  رێك دەخرێت، كە لەبەرژوەندی بەرنامەی مینی كوردستان عێراق بێـت و خزمەت بە هاوڵاتیان بكات.
+ ئەو هاوكاریە نێودەوڵەتیانەی  كە بۆ بەغدا دەنێردرێت بەغداد دەادات بە ئێوەش؟ 
عوبێد ئەحمەد:تاكو ئێستا  نەمانبیستووە كە هاوكاری دارایی راستەوخۆ بۆ بەرێوەبەرایەتی مینی بەغدا كرابێت،هاوكاریە نێودەوڵەتیەكانیش لەرێگای  كۆمەكی دارایی (فەند) رێكخراوەكانی بواری كاروباری مینە بۆ هەرێم و بەغدا بە نسبەت دەزگاوە لەساڵی 2016هاوكاری باشی دەزگا كراوە لەو بارەیەوە.سەرەنجی كۆمەك بەخشەكان راكێشراوە بۆ هەرێمی كوردستان رێكخراوی زیاتر هاتونەتە كوردستان كە كار بكەن لە بواری مین  و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو كە ئەمەش هاوكار و كۆمەكی مین  و تەقەمەنیە لە هەرێمی كوردستان دەزگاش تا ئاستێكی باش  توانیویەتی كاری رێكخراوەكان بەرێوەببات .
+ لە دوای هاتنی داعش چەند كارمەنداتن بۆتە قوربانی  لەكاتی  پاكردنەوە لەناوبردنی مین  و تەقەمەنی
عوبێد ئەحمەد:لە دوای هاتنی داعش بۆ ناچەكە (5)كارمەندی بواری كاروباری مین بونەتە قوربانی لەناوچە رزگاركراوەكانی ژێر دەستی داعش لەو ژمارەیەش چواریان كارمەندی دەزگای مین بوون و یەك كارمەندی بیانیش لە رێكخراوی (FSD)
بۆ بەرزراگرتنی گیانی شەهیدانی مین  رۆژی28/10/2014بەهۆی شەهید بوونی 4كارمەندی دەزگامان كە كارمەندی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین \دهۆك بون كرا بەرۆژی شەهیدانی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان.



26/02/2017
بابەتی زیاتر...
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions