سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
رێکخراوەکانی هۆشیارکردنەوە لە گەرمیان ستایش دەکرێن

 

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە گەرمیان و بە یاوەری شاندێکی تەکنیکی و لە رێکەوتی ١٢/٤/٢٠١٧ سەردانێکی بۆ لای رێکخراوە چالاکەکانی بواری هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی ئەنجام دا و ستایشی رۆڵی تیمەکانیانی کرد لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری هاووڵاتیانی نیشتەجێ و ئاوارەی سنورەکە. 
لە میانی سەردانەکەیدا، هەر یەکە لە رێکخراوەکانی 'کارکردن لەپێناو ئاشتی' و 'هاندیکاپی نێودەولەتی' و 'رۆحی تۆپی پێی نیودەولەتی' لە شاری خانەقین بەسەر کرانەوە. بەڕێز جەلال شاکەلی لە بەرانبەر زۆری قەبارەی ناوچە پیسبووەکان بە مین و تەقەمەنی جەختی لە پێویستی برەودان و بەردەوامیدان بە چالاکییەکانی ئەو رێکخراوانە کردەوە. 
هەروەها لە بەرانبەردا ستافی رێکخراوەکان کۆك بوون لەسەر ئەوەی ئەم جۆرە بەسەرکردنەوانە زیاتر هانیان دەدات بە جۆشیکی پتر بەردەوامی بە کار و چالاکییەکانیان بدەن.



14/04/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions