سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە قونسوڵی ئەڵمانیا دەكات

25\4\2017

بەڕێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  پێشوازی لە بەرێزان(د.لارس) قونسوڵی كاروباری سیاسی و  خزمەتی مرۆیی حكومەتی  ئەڵمانیا لە هەولێر و ئاراس كەریم یاریدەدەری كاروباری  سیاسی و یارمەتی مرۆیی لە قونسوڵگەری گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد

سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگا  سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیای كرد بۆ هاوكاریەكانیان لە بواری كاورباری مین، دواتر بەرێزیان كورتەیەكی لە كاروچالاكیە سەرەكیەكانی بۆ وەفدی میوان ڕون كردەوە و باسی لە شێوازی كاركردنی دەزگای مین كرد لە كوردستان و ناوچە كوردستتانیەكانی دەرەوەی هەرێم،لە لایەكی تریشەوە باسی لە ئەرك و بەرپرسیارییەتی دەزگای مین كرد  لەو شوێنانەی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە ئازاد كراوە  ئەركی پاك كردنەوەی  لە بۆمب و تەقەمەنی ئەو ناوچانە دەكەوێتە سەر  دەزگای مین هەر لە درێژەی قسەكانی دا  بەرێزیان تیشكی خستە سەر پرۆسەی   خێراكردنی پاكسازی كردن لەو ناوچە مەترسیدارانەی كە داعش داگیری كردبو كە بە بۆمب و تەقەمەنی پیسبوون بۆئەوەی ئاوارەكان  بگەرێنەوە زێدی خۆیان و ئەو بار قورسەیە لەسەر حكومەتی هەرێمە كەم بێتەوە.بەرێزسەرۆكی دەزگای مین داوای كرد  كە پاڵپشتی  وهاوكاری حكومەتی ئەڵمانیا  زیاتر بێت  بۆ بواری پاكسازی  مین  لە  هەرێمی كوردستان.

دواتر قونسوڵی ئەڵمانی سوپاس و دەستخۆشی ئاراستەی دەزگای مین  كرد لەو خزمەتەی پێكەشی دەكەن لە بواری پاككردنەوەی ناوچە مەترسیدارەكان لە مین  و تەقەمەنی و رایگەیاند" ئەوان سەرقاڵی ڕاپۆرتێكن لەسەر ڕاسپاردەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەمەبەستی هاوكاری زیاتری ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش و پاكسازی مین  و  گەڕاندنەوەی ئاوارەكان و ئاوەدان كردنەوەی ئەو ناوچانە




25/04/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions