سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای مین تیمەكانی مینلابەری لە ناوچەی خازر بەسەر دەكاتەوە

 

9\5\2017

بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە یاوەری هەریەك لە بەرێزان عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی و جمال جەلال بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی مین/هەولێر سەردانی تیمەكانی مینلابەری لە ناوچەی خازر و حەسەن شام كرد 
بەرێز سەرۆكی دەزگای مین هەریەك لە گوندی تولەبەند و كەبەرلی بەسەركردوە كە تیمەكانی پۆچەڵكردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی لەمانگی 10ی ساڵی 2016دەستیان بە پاككردنەوەی ئەوناچەیە كردووە زیاتر لە 2ملیۆن مەتر2 دوجایان پاككردۆتەوە .
لەلێدوانێكدا بۆ ماڵپەڕی دەزگای مین بەرێزسەرۆكی دەزگای مین ڕایگەیاند" ئامانج لەبەسەركردەوەكە خێراتركردنی پرۆسەی پاكسازی كردنی ناوچە مەترسیدارەكانە كە دوای ئازادكردنەوەی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەوە سەرجەم گوند و زەوی كشتوكاڵ و لەوەڕگای ئاژەڵداری لەلایەن داعش بۆمب رێژكراوە ناوچەی مەترسیدارن چەندین هاوڵاتی بونەتە قوربانی بۆمبی چێنراوی داعش،هاوڵاتیان ناتوانن بگەرێنەوە شوێنەكانی خۆیان هەروەها تا لە مەترسی تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو پاك نەكرێتەوە ناتوانرێت خزمەتگوزاریەكانی ئاو و رێگەوبان و تەندروستی بۆ دابین بكرێت بۆیە سەردانی ئەمرۆمان بۆ ئەوەبووە كە تیمەكان كارەكانیان خێراتر بكەن بۆ ئەوەی ئاوارەكان بۆ ئەوناوچانە بگەڕینەوە"سەبارەت بە ژمارەی هەڵگرتنەوەو پۆچەڵكردنەوەی بۆمب لەوناوچەیە سەرۆكی دەزگا گوتی "تیمەكانمان زیاتر لە 1700بۆمب وتەقەمەنیان لەوناوچانە پوچەڵكردۆتەوە كەتەنها لە گوندی تولەبەند زیاتر لە 530خێزان گەڕاونەتەوە ناوچەكانی خۆیان دەستیان بەژیانی ئاسایی خۆیان كردۆتەوە"



لای خۆشەیەوە موختاری تولەبەند ڕایگەیاند وەك نوێنەری ئەو گوندە سوپاس و دەستخۆشی لە دەزگای گشتی كاروباری مین دەكەین كە لەدوای ئازادكرنەوەی ناوچەكانمان تیمەكانی مینلابەری سەرقاڵی پوچەڵكردنەوەی بۆمب و تەقەمەنین زۆربەی گوند پاككراوەتەوە تەنها دەشت و لەوەڕگاكان ماوە ئەویش لەماوەیەكی كەم دا دەتوانرێت كاری تێدابكرێت و بەیەكجاری پاكبكرێتەوە"
جێگەی ئاماژەیە هەریەك لە رێكخراوی نێودەوڵەتی ماگ(MAG) و رێكخراوی (NPA) ی نەرویجی لەژێر سەرپەرشتی و رێنمایيەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین سەرقاڵی پرۆسەی پاكسازی كردنن لەوناوچانە بەهۆی زۆری ڕووبەری پیسبووش كاركردن لەو دەڤەرە بەردەوامە .




09/05/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions