سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مین ناسراو بە (UNMAS) دەكات


23\5\2017سێشەم

بەرێز(محمد ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە ئامادەبونی بەرێزان (نیازی خالید) بەرێوەبەری گشتی كارگێری و دارایی (عوبێد ئەحمد) بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێشوازیان لە وەفدێكی رێكخراوی (UNMAS) سەر بە نەوەوە یەكگرتووەكان كە پێك هاتبون لە بەرێزان((پۆڵ هیسڵۆپ ) جێگری سەرۆكی ئاژانسی یوئێن بۆ كاروباری مینی نەتەوە یەكگرتووەكان و (پێر لۆدهامەر) بەرپرسی نوێی ئۆفیسی (UNMAS) لە عێراق و وەفدی یاوەری كرد.
سەرتا بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پیرۆزبایی لە ستافی نوێی رێكخراوی ناوبراو كرد كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەست بەكار دەبن و دواتر سوپاسی رێكخراوە نێودەولەتیەكانی كرد كە هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن لە پاككردنەوەی خاكی پیس بوو بە مین و تەقەمەنی بەتایبەت رێكخراوی (UNMAS)ی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان .بەرێز سەرۆكی دەزگا بە وەفدی (UNMAS)ی ڕاگەیاند پێویستە هاوكارییەكان لە ئاستی پێویستی و داخوازی و بەپێی لە پێشینەیی دەزگای گشتی كاروباری مین بێت بۆ پاككردنەوە و خێراكردنی پرۆسەی پاكسازی لە ناوچە مەترسیدارەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان
لای خۆشیەوە بەرێز پۆڵ ڕایگەیاند مەبەستی سەردانەكەیان بۆ زیاتر پتەوكردنی پەیوەندییەكانیانە لە گەڵ دەزگای گشتی كاروباری مین و پاڵپشتی كردن و هاندانی وڵاتانی كۆمەك بەخشە بۆ هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دەزگای مینەوە بۆ پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان بە مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو







23/05/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions