سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
كۆمپانیای (DNO) ی نەرویجی سوپاس و پێزانین ئاڕاستەی دەزگای مین دەكات


 

21\6\2017

بەرێزمحمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازی لە وەفدێكی كۆمپانیای (DNO) ی نەرویجی كرد كە پێكهاتبوون لە بەرێزان ( دیڤ سمیس) بەرێوەبەر لە كۆمپانیای ناوبراو وەفدی هاوڕێی، 
كەبەمەبەستی پێشكەشكردنی سوپاسگوزاری و ڕێزلێنان بۆ پاڵپشتی و هاوكاری دەزگای گشتی كاورباری مین بۆ كۆمپانیای (DNO) ی نەرویجی كە ئاسانكارو رێخۆشكەرێكی گەورەبوون بۆ كۆمپانیای ناوبراو رێزلێنانێكیان ئاراستەی سەرۆكی دەزگای مین كرد.
لای خۆیەوە بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین ڕایگەیاند كە ئەوان بەردەوامی كار لە پاككردنەوەی خاكی كوردستان دەكەن لە مین و تەقەمەنی بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە رێگربوون لە بووژانەوەی ئابووری هەرێمی كوردستان .
جێگەی ئاماژەیە كۆمپانیای (DNO) ی نەرویجی لە هەرێمی كوردستان لە بواری نەوت كار دەكات لە پێشتردا بەهۆی بوونی مین و تەقەمەنی لە بەشێك لە كێلگە نەوتیەكان نەدەتوانرا كار لەو شوێنانە بكرێت دەزگای گشتی كاروباری مین لە رێگەی تیمەكانیەوە بەشێكی زۆری ئەوناوچانەی كە كۆمپانیای ناوبراو كاری تێدا دەكات پاككردەوە بەتایبەت شوێنی هێڵی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی





21/06/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions