سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە وەفدێكی رێكخراوی نێودەولەَتی MAGدەكات

 

2\7\2017

بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە ئامادەبوونی بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێشوازیان لە بەرێزان (نینا سێچاران) بەرێوەبەری بەرنامەی ماگ(MAG) لە عێراق و كوردستان (كریس لۆگران) بەرێوەبەری گشتی سیاسەتی رێكخروای (MAG) كرد.
سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین دەستخۆشی ئاراستەی رێكخروای ناوبراو كرد كە لە ماوەی 25ساڵی رابردوو بەبێ پچڕان رێكخروای (MAG) كاری لە پاككردنەوەی خاكی كوردستان كردووە گیانی دەیان هەزار هاوڵاًتی كوردستان لە مردن گەڕاندۆتەوە 
لەبەشێكی تری قسەكانیدا بەرێز سەرۆكی دەزگا باسی لە ناوچە پیسبووەكانی ئازاد كراو لە ژێر دەستی داعش كرد كە سەرجەمی ناوچەی مەترسیدارن و بە تەقەمەنی و بۆمبی چێنراو بۆمبرێژكراون تا ئێستا بەشێكی ئەوناوچانە پاك نەكراوەتەوە ونەتوانراوە ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان بۆیە ڕوڵی رێكخروای ناوبراو دیارە لە پاككردنەوەی ئەوناوچانە 
لای خۆشیەوە نینا سێچاران نیگەرانی خۆی دەربڕی و ڕایگەیاند هەموو هەوڵی ئەوان لە ماوەی 25سالی رابردووە ئەوەبووە خاكی كوردستان لە مین تەقەمەنی پاكبكەنەوە رووبەرێكی فراوان بۆ ئەومەبەستە پاككرایەوە بەڵام بە داخەوە لە دوو ساڵی ڕابردووەدا دوبارە داعش بەشێكی تری خاكەكەی بە بۆمب و تەقەمەنی پیسكردۆتەوە .كە كاری دەزگای مین و ئەوانی زیاتر قورستر كردووە



02/07/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions