سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
محمد ئەحمەد:پاڵپشتی كردنی نێودەوڵەتی بۆ بەرنامەی كاروباری مین لە كوردستان بۆ ئێمە گرنگە و پرۆسەی پاكسازی خێراتر دەكات./UNMAS: لە هەوڵداین وڵاتانی كۆمەك بەخش زیاتر هانبدەین بۆپاڵشتی كردنی بەرنامەی مین لە كوردستان


محمد ئەحمەد:پاڵپشتی كردنی نێودەوڵەتی بۆ  بەرنامەی كاروباری مین  لە كوردستان بۆ ئێمە گرنگە و پرۆسەی پاكسازی خێراتر دەكات.

2\8\2017
بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە ئامادەبوونی  بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پیشوازیان لە وەفدێكی نەتەوەیەكگرتووەكان كرد كە پێكهاتبوو لەبەرێز(پێر لۆدهامەر) بەرپرسی ئاژانسی  ئۆن ماس( UNMAS) لە عێراق و كوردستان  و وەفدی هاوڕێی.
سەرەتا بەرێز محمد ئەحمەد  تیشكی خستە سەر ئەو گیروگرفتانەی كە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە لە كاتی پاكسازی كردن لە كێڵگە مین و تەقەمەنیەكان و "رایگەیاند پاڵپشتی كردنی نێودەوڵەتی بۆ  بەرنامەی كاروباری مین  لە كوردستان بۆ ئێمە گرنگە و پرۆسەی پاكسازی خێراتر دەكات تیمەكانی پاكسازیش دابەشكراون بەسەر هەموو ناوچەكانی كوردستان بۆئەوەی  مەترێك زیاتر لە خاكی پیسبوو پاك بكەینەوە هاوڵاتیان دووربن لە مەترسیەكانی مین وتەقەمەنی"
لای خۆشیەوە (پێرلۆدهامەر)  باسی لە بەرنامەو پلانی UNMASكرد لە ئێستا و لە داهاتوو لە كوردستان و رایگەیاند ئەوان لە هەوڵی بەرداوامدان بۆ هاندانی وڵاتانی كۆمەك بەخش بۆ ئەوەی پاڵپشتی زیاتری بەرنامەی كاروباری مین  بكەن  لە كوردستان وەك ئاژانسی نەتەوەیەكگرتووەكانیش بۆ كاروباری مین ڕۆڵ و كارەكانی دەزگای مین  بەرز دەنرخێنین كە لە ماوەی ڕابردوودا توانیوویانە ڕووبەرێكی فراوان خاكی پیسبوو پاكبكەنەوە.



02/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions