سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
دەزگای مین پێشوازی لە شاندێكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەكات

دەزگای مین پێشوازی لە شاندێكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون دەكات 
6\8\2017
بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دزگای گشتی كاروباری مین  بەئامادەبوونی بەرێزان عەلی حەمەد بەگ جێگری سەرۆكی دەزگا و نیازی خالید  بەرێوەبەری گشتی دیوان و عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری  گشتی كاروباری تەكنیكی  پێشوازییان لە وەفدێكی باڵای فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون كرد، كە پێكهاتبوون لە بەرێز  د: نوری عوسمان سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و شاندی یاوەری.
سەرتا بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای مین  سوپاس و دەست خۆشی ئاراستەی فەرمانگەی ناوبراو كرد كە بەردەوام هەڵسەنگاندن بۆ دام و دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، ئەم هەنگاوەش  گرنگە  لە پێناو بەدامەزراوەیی كردنی داو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان .
لای خۆشیەوە بەرێز د: نوری عوسمان ئاشكرای كرد، كە وەك  فەرمانگەكەیان بە دواداچوون بۆ فۆڕمی خزمەتگوزاری سەرجەم دامەزراوەكانی حكومەت دەكەن، بەمەبەستی داڕشتنی  شێوازێكی زانستی بەپێی ستاندەری  نێودەوڵەتی  بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی بەرچاویان ناوە.



08/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions