سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە وەفدێكی سەنتەری جنێفی نێودەوڵەتی (GICHD) بۆ كاروباری مین دەكات

سەرۆكی دەزگای مین  پێشوازی لە وەفدێكی سەنتەری جنێفی نێودەوڵەتی (GICHD) بۆ كاروباری مین دەكات
بەمەبەستی گفتوگۆ كردن لەسەر بابەتی دانان و هاوكاری كردنی دەزگای مین بۆ دانانی پێوەری نیشتیمانی بۆ كاروباری مین،وەفدێكی(GICHD)  سەردانی دەزگای مین دەكات 
8\8\2017سێشەم 
بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە ئامادەبوونی بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێشوازیان لەشاندێكی سەنتەری جنێفی نێودەوڵەتی  بۆ كاروباری مین كرد، كە پێكهاتبوون لە بەرێزان(مارك بۆنێت)سەرۆكی بەرێوەبردنی قوربانیانی مین لە سەنتەری(GICHD) و (تامی هۆڵ)سەرۆكی بەشی ستراتیژی لە سەنتەری ناوبراو.
سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگا سوپاسی هەوڵ و هاوكارییەكانی (GICHD)  كرد بۆ دەزگای مین و دواتر  باسی لە كاروباری پرۆسەی پاكسازی مین  كرد لە كوردستان و رایگەیاند دوای هاتنی داعش و دەستبەسەرداگرتنی بەشێك لە خاكی هەرێمی كوردستان لە لایەن  ئەو رێكخراوە تیرۆرستیەوە هەموو ئەو ناوچانەی كرد بە بۆمبی چێنراو(IED)و هاوڵاتیان ناتوانن بۆ شوێنەكانیان بگەرێنەوە،بۆیە وەك دەزگا تیشكی زیاترمان خستۆتە سەر ئەو ناوچانە بۆ پاككردنەوە و دووبارە گەڕانەوەی ژیان بۆ  ئەو ناوچانە.
لای خۆشیوە (مارك بۆنێت) ڕایكەیاند ئەوان ئامادەن  هاوكاری دەزگای مین  بكەن لە دانانی پلانی تۆكمە  و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی كاروباری مین  لە لەسەر دانانی  پێوەری نیشتیمانی كاروباری مین(NMAS)هەروەها كاروباری ڕووپێوی لەو ناوچانەی داعش بە بۆمبی چێنراو پیسی كردوون .

دواتر وەفدی سەنتەری جنێفی نێودەوڵەتی (GICHD) بۆ كاروباری مین لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری تەكنیكی بۆ چۆنیەی جێ بەجێ كردن و كاركردنیان لە كوردستان كۆبوویەوە.



08/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions