سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
ئەنجومەنی كارگێڕی دەزگای مین ژمارەیەك بڕیار دەردەكات

ئەنجومەنی كارگێڕی دەزگای مین ژمارەیەك بڕیار دەردەكات.
14\8\2017

بەسەرۆكایەتی بەرێز محمد ئەحمەد  سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی كارگێری ژمارە (٣)
بۆ ساڵی ٢٠١٧ لە باڵەخانەی سەرۆكایەتی دەزگا لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەن بەرێوەچوو.
كۆبونەوەكە بۆ زیاتر تیشك خستنە سەر چۆنیەتی بەرەوپێش بردنی كاروباری پرۆگرامی مین  لەكوردستان و خێراتركردنی پرۆسەكە.تیایدا بڕیاردرا بە:.
1.پێگەیاندنی خەڵكی نوێ بۆ  چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ مین و پوچەڵكردنەوە و شارەزاكردنیان بە پرۆگرامی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان،
هەروەها  هێنانی شارەزایانی بیانی لەوبوارە و ناردنە دەرەوەی ستاف و سود وەرگرتن لەئەزمونی رێكخراوەكان، 
2.داوا لەسەرجەم رێكخراوەكانی بواری مین بكرێت لە كاری پاكسازی %25ی شوێنی پاككردنەوەیان لە كێڵگە مینەكانی كۆن بێت.
3.زیادكردنی مینلابەر بۆ تیمەكانی مینلابەری لەسەرجەم پارێزگاكان و هێنانە پێشەوەی كەسانی نوێ لەبەرنامەی مین 
4.جەختكردنەوە لە جێ بەجێكردنی بڕیارەكانی تایبەت  بە (كەمو كوڕیەكانی تیمەكانی پاكسازی  و دڵنیایی جۆری و چۆنیەتی چارەسەركردنیان)دانانی میكانیزمی گونجاو لەلایەن بەرێوەبەرە گشتیەكانەوە
جێگەی ئاماژەیە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی كارگێڕی پێك دێت لە بەرێزان سەرۆكی دەزگای مین و جێگر و بەرێوەبەرە گشتیەكان
هەموو سێ مانگ جارێك ئەنجامدەدرێت بۆ دانانی بەرنامەو پلان و بڕیاری پێویست بۆ خێراتركردنی پرۆسەی پاكسازی و بەرەو پێشەوە بردنی كارەكانی كاروباری مین  لە هەرێمی كوردستان .




14/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions