سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
پێگەیەکی مەشقی بۆمبی چێندراو کۆنترۆل کرا

پێگەیەکی مەشقی بۆمبی چێندراو کۆنترۆل کرا
16\8\2017
کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان لە رێکەوتی ١٦/٨/٢٠١٧ و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایشدا لە گوندی ئیسلاحی ناحیەی گوڵاڵە سەرکەوتووانە توانیان پێگەیەکەی گروپە چەکدارەکان چارەسەر و سەلامەت بکەن.
لەو چالاکییەدا، تیمی پسپۆری لەناوبردنی تەقەمەنی و چارەسەرکردنی بۆمبی چێندراو لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان توانیان ژمارەیەك بۆمبی چێندراوی بەجێماو چارسەر بکەن و بگوازنەوە بۆ شوێنێکی سەلامەت.
جێ ئاماژەیە، ئەو پێگە کۆنترۆڵکراوە بە مەبەستی راهێنانی ئەندامانی گروپی تێرۆریستی داعش بەکار هێنراوە و ژمارەیەك بۆمبی چێندراو و ئامادەکراوی لەخۆگرتبوو. 
لە ماوەی رابردوودا، لە گوندی ئیسلاح و دەوروبەری چەند جارێك بۆمبی چێندراو دانرابوونەوە و ژمارەیەکی زۆریان لەلایەن تیمی پسپۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی گەرمیان چارەسەر کرابوون.



18/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions