سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە تایبەت بە مین و تەقەمەنی لەسەر شاشەی ئەلیکترۆنی لە ناو فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر داده‌نرێت

نمایشکردنی پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە تایبەت بە مین و تەقەمەنی لەسەر شاشەی ئەلیکترۆنی لە ناو فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر داده‌نرێت
20-8-2017
لەچوارچێوەی هەوڵ و کوشش بۆ کەمکردنەوەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی بەمەبەستی سەلامەتی و پاراستنی گیانی گەشتیارانی هەرێمی کوردستان رێکخراوی UNMAS ی نێودەوڵەتی بەهەماهەنگی لەگەڵ دەزگای گشتی کاروباری مین هەڵدەسا بە جێبەجێ کردنی پرۆژەیەک بۆ نمایشکردنی پەیامەکانی هۆشیارکردنەوە تایبەت بە مین و تەقەمەنی لەسەر شاشەی ئەلیکترۆنی لە ناو فرۆکەخانەی نێو دەوڵەتی هەولێر بۆ بەرچاو ڕوونی ئەو کەس و گەشتیارانەی لە رێگەی فرۆکەخانەوە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن بە شارەزابوونیان لە ناوچە مەترسیدارکان بە مین و تەقەمەنی و نزیک نەبوونەوە لەو شوێنانەی ئەومەترسیەی لەسەرە
به‌ ئاماده‌بوونی به‌رێز عوبێد ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ته‌كنیكی وژماره‌یه‌ك له‌ كارمه‌ندانی ده‌زگای مین ئاماده‌ی مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی شاشه‌ی ئه‌لیكترۆنی تایبه‌ت به‌ مین و ته‌قه‌مه‌نی بوون كه‌ له‌لایه‌ن رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌ كان بۆ كاروباری مین ئه‌نجامدرا بوو.
له‌ وته‌یه‌كیدا به‌رێز (پێر)رپرسی ئاژانسی یوئێن بۆ كاروباری مین  له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند و گوتی "ئەمڕۆ ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی رۆشنایی بخەینە سەر دەستپێشخەرییەکی گرنگی (فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین -  UNAMS) بۆ  پاراستنی سەلامەتیی ئەو گەشتیارانە بە ھاوکاریی نزیکی دەزگای گشتیی مین لە کوردستان ئه‌و كاره‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین
ئەو گەشتیارانەی دەچنە ناوچە تازەڕزگارکراوەکان، بەتایبەتی ئەوانەی کە لە دەرەوەی عیراق دەژین، لەوانەیە ئاگاداری ترسناکیی مەترسییەکانی تەقەمەنییەکان نەبن لەو ناوچانەی بەم دواییە مەیدانی شەڕ بوون. بۆ بەشداریکردن لە ڕێگری لە ڕووداو و برینداربوون، پەیامی گرنگ سەبارەت بە مەترسیی تەقەمەنی لە شاشەی (LED)ییەوە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر و چوارڕیانێکی نزیک تێرمینالی سەرەکی پەخشدەکرێن. ئەو پەیامانە بە ھەر سێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی نیشاندەدرێن بۆ ئەوەی بگەن بە زۆرترین ژمارەی خەڵک.
ھەروەھا (١٠٠٠٠) دە ھەزار کارتی قەبارەی گیرفان چاپکراون ، کە زانیاریی وردیان تێدایە لەسەر جۆرەکانی ئەو تەقەمەنییانەی لەوانەیە لە ناوچە تازەئازادکراوەکان توشیان ببن و چۆنیەتیی داواکردنی ھاوکاری بۆ خۆپاراستن لێیان، و کارمەندانی (UNMAS) لە فڕۆکەخانە دابەشیان دەکەن. لەگه‌ڵ بازگەکانی نزیک موسڵیش (دەستەی ڕاوێژکاریی مین - MAG)، کە ھاوبەشی ئێمەیە، دابەشیان دەکات."



20/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions