سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
لە یادی 25ساڵەی كاركردنیان لە كوردستان سەرۆكی دەزگای مین دەستخۆشی لە رێكخراوی نێودەوڵەتی ئێم ئەی جی دەكات

لە یادی 25ساڵەی كاركردنیان لە كوردستان سەرۆكی دەزگای مین  دەستخۆشی لە رێكخراوی نێودەوڵەتی ئێم ئەی جی دەكات 

محمد ئەحمەد: رێكخراوی (MAG) لە كاتێك دا كاریان  لە پاككردنەوەی كوردستان دەكرد كە گەلی كورد توشی دوو قەیرانی گەورەی مرۆیی و دارایی بووبویەوە.

28\8\2017دووشەم

بە ئامادەبوونی وەفدێكی باڵای دەزگای مین  بەسەرۆكایەتی بەرێز محمد ئەحمەد  سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بەرێزان عەلی حەمەد بەگ جێگری سەرۆك و عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری مین  و جەمال جەلال بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی مین هەولێر بەشداری 25مین ساڵیادی كاركردنی رێكخراوی  نێودەولەتی (MAG) لە كوردستان كرد.

لە وتەیەكدا بەرێز سەرۆكی دەزگای مین  بە ناوی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دەستخۆشی و سوپاسو پێزانینی ئاڕاستەی رێكخراوی (MAG) كرد كە وەك یەكەم رێكخراوی بواری مین  لە دوای ڕاپەڕینی گەلی كورد، كار لە پاك كردنەوەی هەموو ئەوناوچانەی كوردستان دەكەن كە ماوەیەك  ناوچەی شەڕگە بوون و بە دەیان مین و تەقەمەنی لەو زەویانە چێنران كە مەترسی هەمەیشەیی بوون لەسەر گیانی هاوڵاتیان، كە بەداخەوە بە هەزاران هاونیشتیمانی بوونەتە قوربانی ئەو دوژمنە شاراوەیە  و بە سەدانیش تریش بریندار و كەم ئەندام  بوون،بۆیە ر رێكخراوی (MAG) لەوكاتەوە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەك هاونیشتیمانیەك  كار لە پاككردنەوەی زەویە پیسبووەكان دەكات و لەپاڵ ئەمەشدا  بە سەدان هەزار كەسیان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی هۆشیار كردۆتەوە،

لە كۆتایی وتەكەیدا سەرۆكی دەزگای مین تیشكی خستە سەر ئەوناوچانەی كە لە پێشینەبوون زەوی گرنگ بوون، هەوڵیانداوە ئەوناوچانە خێراتر پرۆسەی پاكسازی بكرێت وەك زەوی گرنكی كشتوكاڵی و رێگە سەرەكیەكان و پرۆژەكانی ئاو و ئاودێری ناحیە و گوندەكان و رێگە بازرگانیەكان بۆ زیاتر بوژانەوەی ئابوری كوردستان، كە سەرجەمیان بەسەدان هەزار هاوڵاتیان دڵخۆش كردووە توانیویانە بە ئاسانی و دور لە مەترسیەكانی مین  هاتووچۆ و كاری تێدا بكەن.

جێگەی ئاماژەیە رێكخراوی نێودەوڵەتی (MAG) لەساڵی 1992وەك یەكەمین رێكخراوی بواری مین  لە كوردستان كار لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی و پاككردنەوەی ناوچە مین رێژكراوەكان دەكات،هەروەها درێژخایەنترین بەرنامەی پاكسازی كاروباری مینە لە جیهان كە بەبەردەوام كاری كردووە بۆ نەهێشتنی مەترسەیەكانی مینی زەوی و تەقەمەنی  نەتەقیوی جەنگی لە ماوەی 25ساڵی ڕابردوودا. لە ئێستاشدا بە هەماهەنگی و لە ژێرچاودێری دەزگای گشتی كاروباری مین، رۆڵی  گرنگ دەگێرێت لەو ناوچە ئازادكراوانەی كە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ژێر دەستی داعش كۆنتڕۆڵی كردۆتەوە كە سەرجەمی پیسبوون بە بۆمب و تەقەمەنی 


لە مەڕاسیمی 25ساڵەی كاركردنیاندا رێكخراوی ماگ رێزی لە چەند كەسێك گرت كە بەبەردەوامی لەو ماوەیەدا بەبێ دابڕان كاریان لە پاككردنەوەی ناوچە مین رێژكراوەكان كردووە، لەلایەن بەرێز سەرۆكی دەزگای مینەوە خەڵات و رێزلێنانیان پێشكەش كران.






28/08/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions