سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
لە شەقلاوە بە هەزاران مەتر دووجا لە مین و تەقەمەنی پاككرایەوە

لە شەقلاوە بە هەزاران مەتر دووجا لە مین و تەقەمەنی پاككرایەوە

18\9\2017

لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی بەرێز (عەلی حەمەد بەگ)، جێگری سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین لە كوردستان و بەرێز (جمال جلال)، بەرێوەبەری گشتی كاروباری مین/هەولێر و بەرێز (سوارە ئەحمەد)، بەرێوەبەری ناحیەی باسرمەو نوێنەری كۆمپانیای(DDG) و لیژنەی رادەست كردنەوەی كێلگە مینەكان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر و ئەنجومەنی گوند كێلگەیەكی مینرێژكراو بە ناوی كێلگە مینی (كڵاوی داوەرێ‌)، بە رووبەری زیاتر لە 21000 هەزار مەتر دووجا لە سنوری گوندی شێخ مەموودیان سەر بە قەزای شەقلاوە دوایی پاككردنەوەی لە لایەن رێكخراوی DRC لە مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی رادەستی خاوەنەكانیان كرایەوە، سەرەتای مەراسیمەكەش بە ساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدانی كوردوكوردستان دەستی پێكرد، پاشان لە چەند ووتەیەكدا تیشك خرایە سەر مێژووی دانانەوەی مین لە كوردستان و گرنگی پاككردنەوەی ئەو ناوچانە لە مین و تەقەمەنیو رۆلی دەزگای گشتی كاروباری مین لە كوردستان و ئەو رێكخراو كۆمپانیایانەی كە لەم بوارەدا كاردەكەن بۆ زیاتر ئازادكردنی خاكی كوردستان لە پاشماوەكانی جەنگ و كەمكردنەوەی مەترسی مین و تەقەمەنی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان. لە كۆتایشدا بەڵگەنامەی فەرمی زەوییە پاككراوەكان بە فەرمی رادەستی خاوەنەكانیان كرایەوە بۆ ئەوەی لە داهاتوو بە سەلامەتی بەكارییان بهێنن.



19/09/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions