كۆبوونەوەی هەماهەنگی بەرنامەی مین بۆناوچە ئازادكراوەكان ئەنجامدرا
18\9\2017
كۆبوونەوەی هەماهەنگی سازدەدرێت بەسەر پەرشتی دەزگای مین (IKMAA)و(DMA)و(iMMAP)
بە ئامادەبوونی (عوبێد ئەحمەد)بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی لە دەزگای گشتی كاروباری مین و (كلێر كانیشیرۆ) جێگری راوێژكاری سیاسی و عەسكەری لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا و (كارس فاون) بەرپرسی قونسوڵی گشتی ئەمەریكا لە هەولێر و هەر یەك لە نوێنەری بەرێوەبەرایەتی مینی بەغدا(DMA)و رێكخراوی نێودەوڵەتی (iMMAP) بەشداری هەریەك لە نوێنەری كۆمپانیاو رێكخراوەكان و وەزارەتی پێشمەرگە كۆبوونەوەی هەماهەنگی لە شاری هەولێر بەرێوەچوو بەمەبەستی كاروباری مین و بەدواداچوون و هەماهەنگی لەسەر ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش.
جێگەی ئاماژەیە مانگانە كۆبوونەوەكە بۆ هەماهەنگی نێوان لایەنە پەیوەندی دارەكانە ئەنجامدەدرێت.بۆ تاوتوێكردنی كاروباری مین لە ناوچەی تازە ئازادكراو و دانانی پلانی گونجاو بۆ پرۆسەی پاكسازی مین و تەقەمەنی بۆ ئەوناوچانە
لای خۆیەوە دەزگای مین جۆری پەیوەندی رێَكخراو كۆمپانیاكانی بە باشی هەڵسەنگاند،ئەوپرۆژەو فەندانەی كە لەلایەن دۆنەرە كۆمەك بەخشەكانەوە دابین كراوە، لەلایەن رێكخراوەكانەوە بەباشی ئەنجامیان دراوە. ئەو پرۆژانەش لەلایەن تیمەكانی دلنیایی جۆری دەزگاوە چاودێری كراون.
لە كۆبوونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر پرۆسەی رادەستكردنەوە(هاندۆڤەر) لەناوچە ئازادكراوەكان دەبێت بەزووی ئەنجام بدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان
هەروەها پارێزگای موسڵ كە لەئێستادا بەتەواوی كۆنتڕۆڵ كراوەتەوە لە ژێر دەستی داعش،ئەمەش ئەركی بەرنامەی مین قورستر دەكات دەبێت هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ هاوكاری كردنی خەڵكی سڤیل، لەرێگەی پاككردنەوەی ناوچە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی هەروەها دەزگای مین كاری هۆشیاكردنەوەی ئەنجامداوەبۆ ئەو ئاوارانەی لە پارێزگای كەركوك نیشتەجێكراون لەرێگەی تیمەكانی هۆشیاری و تیەمەكانی رێكخراوەكان.
لەكۆتایی كۆبونەوەكەدا تیشك خرایە سەر پرۆسەی ئازادكرنەوەی حەوێجە هەركاتێك ناوچەكە كۆنتڕۆل كرایەوە دەزگای مین پلانی پاكسازی دەست پێدەكات بەپێی هەلو مەرجی بوونی هێزەچەكدارەكان لە ناوچەكەدا، هەرشوێنَك هێزەی پێشمەرگەی كوردستانی لێبێت كاری پاكسازی تیایدا ئەنجام دەدرێت لەلایەن دەزگای مین پلانی بۆ دادەنرێت.