كار بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازی شەهیدانی مین دەكرێت
كار بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازی شەهیدانی مین دەكرێت
19\9\2017
بەرێز عەلی حەمەد بەگ جێگری سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە وئامادەبوونی بەرێزان عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی و عەلی میران بەرێوەبەری یاسایی و لێزمە فوئاد بەرێوەبەری پەیوەندییە گشتیەكان و راگەیاند كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكاریان لەگەڵ كۆمپانیاو رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری مین كە لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن ئەنجامدا.
لە كۆبوونەوەكەدا تیشك خرایە سەر چۆنیەتی بەردەوام بوون لە پێدانی موچە و شایتە داراییەكان لەرێكەوتی شەهید بوونیان تا ئەوكاتەی لە وەزارەتی شەهیدان ناویان بە شەهید تۆمار دەكرێت.
بۆیە دەزگای مین جەختی كردەوە لەسەر پێدانی شایستە چ وەك موچە یاخود بەشێوەیەك گونجاو بێت بۆ ئەوەی جیاوازی نەبێت لە نێوان قوربانیانی كاروباری مین لە نێوان حكومی و كۆمپانیا و رێكخراوەكان.
لە كۆتاییدا بەرێز جێگری سەرۆكی دەزگای مین رایگەیاند وەك دەزگا ئەوپەڕی ئامادەكاری و هەماهەنگی و كارئاسانی لەگەڵ كۆمپانیاو رێكخراوەكان دووپات دەكەینەوە،بەتایبەت بۆ شەهیدانی كاروباری مین و خانەوادەكانیان. بە دابین كردنی شایستەی دارایی بۆیان.
|