سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
كۆمسیۆنی عێراقی بۆ رێكخراوەكانی شارستانی سەربەخۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی دەزگای مین دەكات

كۆمسیۆنی عێراقی بۆ رێكخراوەكانی شارستانی سەربەخۆ سوپاس و پێزانین ئاراستەی سەرۆكی دەزگای مین  دەكات  
3\10\2017
بەرێز محەمەد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  پێشوازی لە نەزهەت شاكر القازی  سەرۆكی رێكخراوی خاوەن كاری  رۆشنبیری كرد.
نەزهەت شاكر القازی بەناوی كۆمسیۆنی عێراقی بۆ رێكخراوەكانی شارستانی سەربەخۆ  سوپاس و پێزانینی ئاراستەی سەرۆكی دەزگای مین كرد كە بەرێزیان لێبڕاوانە و دڵسۆزانە و بەرێك و پێكی  توانیویەتی خزمەتێكی بەرچاو بە هاوڵاتیان بكات و هەمیشە خەمخۆر بووە لە زوو پاككردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.
لای خۆشیەوە بەرێز سەرۆكی دەزگای مین  سوپاسی رێكخراوی خاوەنكاری رۆشنبیری كرد و ڕایگەیاند وەك دەزگای مین  هەموو خەمێكیان هەوڵدانە بۆ پاككردنەوەی خاكی كوردستان  لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بەئاسودەیی و بێترس لەسەر ئەوخاكە بژین و لە هەوڵەكانیش بەردەوام دەبن  تا كۆتایی بە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی دەهێنین لە كوردستان.


03/10/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions