سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
لە پێناو رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەزگای گشتی كاروباری مین ساڵیادی شەهیدانی مین لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە،

لە پێناو رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدان دەزگای گشتی كاروباری مین ساڵیادی شەهیدانی مین لە هەرێمی كوردستان  دەكاتەوە، 
29\10\2017یەكشەمە
بەئامادەبوونی بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  و بەرێوەبەرانی گشتی دیوان و تەكینكی و سەرجەم  فەرمانبەران ماوەیەك بۆ رێز گرتن لەگیانی شەهیدانی مین  لە هەرێمی كوردستان لەبەردەم  بینای دەزگای مین لەشاری هەولێر وەستان.
بەوبۆنەیەوە  دەزگایش گشتی كاروباری مین  بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە 
دەقی بەیاننامەكە
بەیاننامەی دەزگای گشتی كاروباری مین لە ساڵرۆژی شەهیدانی كاروباری مین
بەڕێزان.....
لەئاكامی ئەو سیاسەتە كاولكارییەی كە ڕژێمەكانی پێشوو دژ بە گەل و خاكی كوردستان ئەنجامیانداوە بە تایبەت شەڕی هەشت ساڵەی (عێراق و ئێران). سەرەڕای زیانەكانی تری ئەو سیاسەتە دژ بە مرۆڤایەتییە زیاتر لە (٣١٤٩) كێلگەی مینڕێژكراو وە سەدان هەزار پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگ لەكوردستان بەجێماون. 
هەروەها بەهۆی پەیدابونی هێزێكی تیرۆرستی وەك داعش لە ناوچەكە و پەلاماردانی بەشێكی فراوانی خاكی كوردستان بوە هۆی ئەوەی كە پانتاییەكی یەكجار زۆر لە شار و شارۆچكە و گوند و شوێنی نیشتەجێبوون بەجۆرەها بۆمبی چێنراو و تەقەمەنی هەمەجۆر پیس ببێت. خەڵك و خاوەنەكانی ئەم شوێنانە لە سامان و دەرامەتەكانیان بێبەش بوون، وە بەسەدان هەزار ئاوارە نەتوانن بگەرێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان ئەمەش ئەرك و كاری دەزگاكەمانی هێندەی تر قورستركرد.
هەر بۆیە لەمیانەی پرۆسەی لابردن و كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی مین و تەقەمەنی و پاشماوەكانی شەڕی داعش كۆمەلێك فەرمانبەر و كارمەندی دەزگای مین و رێكخراو و كۆمپانیاكان بوونەتە قوربانی لە شەهید و بریندار و پەككەوتە.
لەپێناو رێزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی كاروباری مین، دەزگای مین بە پێویستی زانی رۆژی ٢٨/١٠ دیاری بكات بە رۆژی شەهیدانی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان. لەم رۆژەدا پۆلێك لە كارمەندانی دەزگای مین كە ‌شان بەشانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە پاككردنەوەی پاشماوەكانی شەڕی داعش لەدەڤەری زوممار كاریان دەكرد وە بەمەبەستی جێبەجێ‌ كردنی ئەركی ترسناك و مەترسیدار گیانیان كردە قوربانی. لە سۆنگەی هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی دەزگای مین ئەو پەڕی رێز و وەفا بۆ گیانی پاكی ئەو شەهیدانە و سەرجەم شەهیدانی كاروباری مین وە هەروەها شەهیدانی هەرێمی كوردستان  و خانەوا‌دە بەڕێزەكانیان دەنوێنێت. 
بێگومان قەیرانی دارایی و شەری نەگریسی داعش بارگرانییەكی گەورەبووە بۆ سەر چالاكیەكانی دەزگای مین. بەڵام پێشمەرگەكانی دەزگای مین سەرباری ئەو هەموو قەیرانانەی كە هەن تا ئێستا زۆر دڵسۆزانە و بەو پەڕی لێپسراوانە كارەكانیان بەرێوەدەبن و ئەنجامی دەدەن . وە توانیویانە رووبەرێكی بەرفراوان لە خاكی هەرێمی كوردستان لە مین و تەقەمەنی پاكبكەنەوە كە رێژەكەی دەگاتە ٤٧٤,٣٢٣,٦٦١م٢، وە رادەستی خاوەنەكانیان كراوە و زۆربەی ئەو شوێنانەی پاككراوەنەتەوە بە شادەماری ئابووری هەرێمی كوردستان دادەنرێن لە ئیستادا حكومەت و هاووڵاتی سوودی لێوەرگرێت بۆ (دروست كردنی ژێرخانی ئابووری رێگا و بان و كشتوكاڵكردن وەهەروەها لە بواری ئاوەدان كردنەوە وە بوارە جیاكانی تر).
هەروەها دەزگا لە هەوڵی بەردەوامدا بووە لەگەڵ سەرجەم دۆستانمان لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و وڵاتانی كۆمەك بەخش بەمەبەستی هاوكاری زیاتر دەزگاكەمان لەم ڕووەشەوە خۆشبەختانە هەوڵەكانمان ئاكامی بەرچاوی هەبوە وە تونراوە قەبارەی هاوكارییەكان زۆر زیادبكرێت و ژمارەی ڕێكخراوە نێودەوڵتیەكانی بواری مین بەردەوام لەزیادبوندایە.
هەربەم بۆنەیەوە داوادەكەین خواست و داواكارییەكانی كەسوكاری شەهیدان و كەمئەندامانی كاروباری مین جێبەجێ بكرێت و  هەر چی زووترە پرۆژەیاسای ماف و ئیمتیازاتی پیشەگەرانی مین بخرێتە بواری جێبەجێكردن كەوەڵامی خواستە ڕەواكانی ئەوتوێژە خۆبەخشەی گەلەكەمانی تێدا فەراهەمدەكرێت.

لەكۆتاییدا:
دروود بۆگیانی پاكی شەهیدان و سەربەرزی وخۆڕاگری بۆكەسوكاریان.
هیوای ژیانێكی بەختەوەر بۆكەم ئەندامان.
سڵاوبۆسەرجەم پیشەوەرانی مین.

دەزگای گشتی كاروباری مین
29/10/2017






29/10/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions