سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
تایبەت بەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم/ دەزگای مین كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ نوێنەری وڵاتان و رێكخراوەكانی بواری مین ئەنجامدەدات

تایبەت بەناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم/ دەزگای مین  كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ  نوێنەری وڵاتان و رێكخراوەكانی بواری مین   ئەنجامدەدات
21\11\2017سێشەم
بەمەبەستی تاوتوێ كردنی ئەو بارودۆخە سەربازیەی دوای 16ی ئۆكتۆبەری ئەوساڵ  لەناوچەجێناكۆكەكانی دەرەوەی ئیدارەیی هەرێم هەیە.  دەزگای مین كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ وڵاتانی كۆمەك بەخش و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی چالاك لە ناوچە ئازادكراوەكانی  ژێردەستی داعش  بەهەماهەنگی لەگەڵ ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین(UNMAS) ئەنجامدەدات.
بەرێز(محمد ئەحمەد) سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  لە وتەیەكی دا ڕایگەیاند" لەگەڵ بەغداد لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ گەڕندنەوەی تیمەكان بۆ ناوچە پیسبووەكان و زووپاككردنەوەی ئەوناوچانە وگەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان، هەروەها دەبێـت سەرجەم ئەو ئاستەنگ و گرفتانەی كەوا دێنە  رێی تیمی رێكخراوەكان  وەك كاروباری ئاسایشی كاركردن لەوناوچانە و گرفتی  زەحمەت وەرگرتنی مۆڵەتی گەیشتن بەوناوچانە و دواكەوتنی  تۆماركردنی رێكخراوەكان  و چەند گرفتێكی دیكە ئەبێـت لەگەڵ بەغداد بەزووی گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت و رێگە چارەی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە".
بەرێز سەرۆكی دەزگای مین لەكۆبونەوەكەشدا ڕایگەیاند  لە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش زیاتر لە(10)ملیۆن  مەتردووجا روبەری خاكی پیسبوو پاككراوەتەوە لەگەڵ (13)هەزار بۆمب و تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی لەوناوچانە لە ناوبراوە و زیاتر لە (350) هەزار هاوڵاتی سودمەند بوون،
ئەوەش سەلمێنەری ئەوەیە  لە ماوەی دووساڵی ڕابردوو دەزگای مین  بەهاوكاری و هەماهەنگی رێكخراو وكۆمپانیاكانی بواری مین  و وڵاتە كۆمەك بەخشەكان  كارو چالاكی باش لەوناوچانە ئەنجامدراوە  بەشێكی زۆری خەڵكی ئاوارەی ئەوناوچانە گەڕِاونەتەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان.
جێگەی ئاماژەیە لەدوای  رووداوەكانی 16\10\2017 هاتنی هێزی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ ناوچەكانی دەرەوی ئیدارەی هەرێم و دەست بەسەردارگرتنی ئەوناوچانە بەهاوكاری حكومەتی عێراق، سەرجەم كارو چالاكی و تیمەكانی هەڵگرتنەوەی بۆمب و  تەقەمەنی لەوناوچانە وەستاوە. پرۆسەی پاكسازی  ڕاگرتووە.





21/11/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions