سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری مین لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەكات

سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە بەرپرسی كاروباری مین  لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەكات.
28\11\2017
بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە ئامادەبوونی  بەرێزان  عەلی حەمەد بەگ جێگری سەرۆك  و بەرێوەبەرانی گشتی دیوان و تەكنیكی پێشوازیان لە بەرێز ئۆلیفەر برۆنەر بەرپرسی دیسكی كاروباری مین  لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا و دكتۆر لارس قونسولی كاروباری سیاسی ومرۆیی لە قونسوڵخانەی گشتی  ئەلمانیا لە هەولێر كرد.
سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگا سوپاس و دەسخۆشی لە حكومەتی ئەڵمانیا كرد لە هاوكارییەكانی بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستان بەگشتی و دەزگای مین  بەتایبەتی بەردەوامە دواتر ناوبراو پوختەیەك لە كاروچالاكی و ئەو گیروگرفتانەی دێنە پێش پرۆسەی پاكسازی بۆ وەفدی میوان روونكردەوە، كە بەهاوكاری و یارمەتی وڵاتانی كۆمەك بەخش و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لەدوای ساڵی 1991تا ئێستا زیاتر لە %65ی خاكی پیسبوو پاككراوەتەوە، ئەو لە %35ی ماوە مەترسی جدی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستكردووە چونكە ئەوناوچانە زۆر نزیكن لە شوێنی نیشتەجیبوونی هاوڵاتیان، بۆیە ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و هاوكاری هەموولایەك هەیەبۆ پاككردنەوەی، لە كۆتاییدا بەرێز سەرۆكی دەزگا باسی لەوناوچانە كرد كە هێزەكانی پێشمەرگە لەژێردەستی داعش ئازادی كردۆتەوە زیاتر لە (9)ملیۆن مەتر دوجا پاككراوەتەوە  لەگەڵ(12)هەزار تەقەمەنی جۆراو جۆر پوچەڵكراوەتەوە و لەناوبراوە و بەشێكی زۆری ئاوارەكانیش گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، ئەمەش بەهاوكاری و پاڵپشتی وڵاتانی كۆمەك بەخش و لایەنە پەیوەندی دارەكان بووە.
لای خۆشیەوە بەرێز ئۆلیڤەر برۆنەر رایگەیاند ئەوان ئامادەن هاوكاری تەواوی هەرێم بكەن بۆ پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان و زووگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان. 



29/11/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions