سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سۆران/ مەراسیمى نمایشکردنى هاوکارییەکانى ولاتى ژاپۆن بۆ دەزگاى گشتى کاروبارى مین

 

مەراسیمى نمایشکردنى هاوکارییەکانى ولاتى ژاپۆن بۆ دەزگاى گشتى کاروبارى مین.

محمدئەحمەد:رۆژانە هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە دەبنە قوربانی مین و تەقەمەنی بۆیە داوا لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هاوكاری بەردەوامی پرۆسەی پاكسازی مین بن لە كوردستان.

7\12\2017
بە ئامادەبوونی بەرێز محمد ئەحمەد سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و بەرێز (مۆریاسۆ كاتسۆمی) قونسولی گشتی یابان لەهەولیر هاوکارییەکانى ولاتى ژاپۆن نمایشکرا.

لەمەراسیمیکدا کەهەریەکە لە بەرێز عەلی حەمەد بەگ جێگری سەرۆكی دەزگا و بەرێزان ( نیازی خالید ،جەمال جەلال ، جەلال جعفر،مەسعود مەلاشەفیق )بەرێوەبەرانی گشتی دەزگای مین، و بەرێز كرمانج عزەت قایمقامی سۆران وبەریز احمد حسین قائمقام چۆمان هەڵسان بە نمایشكردنی نمونەی ئەو كەل و پەلو ئامێرانەی لە میانەی پرۆژەی هاریكاری كە لە لایەن ووڵاتی ژاپۆن بۆ دەزگای گشتی كاروباری مین لە كوردستان دابینكرابوو.
لە مەراسیمەكەدا بەرێز سەرۆكی دەزگای مین بە ناوی دەزگای مین و حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی گەل و حكومەتی یابان كرد بەرامبەر ئەو هاوكارییانەی پێشكەشی كوردستانی دەكەن. بەتایبەت پاڵپشتی و هاوكارییان بۆ پرۆسەی پاكسازی مین لە هەرێمی كوردستان،هەر لە وتەكەیدا بەرێز محمد ئەحمەد ڕایگەیاند رۆژانە هاوڵاتیانی كوردستان دەبنە قوربانی مین و تەقەمەنی كە ئەگەر هاوكاری و پاڵپشتی نێودەوڵەتی و وڵاتانی كۆمەك بەخش نەبێت،بەهۆی زۆری رووبەری پیسبوو لە توانای تەنها دەزگای گشتی كاروباری مین دا نیە پرۆسەی پاكسازی مین بە زووی لە خاكی پیسبوو ئەنجام بدات
هەر لە مەراسیمەكەدا قونسولی گشتی یابان لە هەولێر لە میانەی وتارێكی دا ڕایگەیاند ئەوان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی و پیسبوونی خاك تێدەگەن چونكە خاكی یابانیش سەردەمانێك بە مین وتەقەمەنی پیسكرابوو، بەڵام بە هەوڵی بەردەوام توانراوە سەرجەم خاكەكە پاكبكرێتەوە بۆیە وەك حكومەتی یابان هاوكاری هەرێمی كوردستانیش دەبن، لە زوو پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان نەهێشتنی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتیان.
جێگەی ئاماژەیە حكومەتی یابان هەڵسا بە دابین كردنی كەل و پەل و ئامێرەكانی پاككردنەوە بۆ ناوچە پیسبوەوەكان بە مین و تەقەمەنی بۆ دەزگای مین، بە بڕی(833،329)$ئەمەریكی هاوكاری دەزگای مینی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كردووە، بۆ پاككردنەوەی(424،000)مەتر دوجا كە دەبێتە هۆی بەهێزكردنی چالاكیەكانی پاكردنەوەی پاشماوەی جەنگی و مین و تەقەمەنی لە یازدە كێڵگە مین لە هەرێمی كوردستان.






07/12/2017
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions