سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​دەزگای گشتی كاروباری مین پلانی كاركردنی بۆپێنج ساڵی داهاتووی دادەڕێژێت

دەزگای گشتی كاروباری مین  پلانی  كاركردنی بۆپێنج ساڵی داهاتووی دادەڕێژێت
10\1\2018چوارشەمە:هەولێر
لەسەرۆكایەتی دەزگای گشتی كاروباری مین  لە شاری هەولێر كۆبونەوەی كۆتایی لەبارەی رەشنوسی پلانی پێنج ساڵەی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە سەرۆكایەتی بەرێز(عەلی حەمەد بەگ) سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە وەكالەت ئەنجامدرا.
لەم كۆبوونەوەیەدا هەریەك لە بەرێزان نیازی خالید  بەرێوەبەری گشتی دیوان  و عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی تەكنیكی و جەمال جەلال  بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی مینی هەولێر , شێخ جەلال شاكەلی بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی مینی سلێمانی و گەرمیان  و مەسعود مەلا شەفیق بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی كاروباری مینی دەهۆك لەگەڵ سەرجەم  بەرێوەبەری پلان دانان لە بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی سنوری پارێزگاكان. ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.
سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگا بەوەكالەت وتەیەكی لەبارەی رەشنوسی پلانەكە بۆ ئامادەبوان روون كردەوە و تەئكیدی لە جێبەجێكردن و بەدواداچوونی هەنگاو بەهەنگاوی پلانەكە كردەوە.
دواتر بە تێرو تەسەلی گفتوگۆ كرا لەسەر رەشنوسی پلانی درێژخایەن بۆ ماوەی پێنج ساڵ، 
بەپێی ئەو پلانەبێت كە دەزگای مین  دایرژتووە  هەنگاێكی زۆر گرنگە  بۆ بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پاكسازی لە هەرێمی كوردستان  و بەرچاوڕونی زیاترو بە سیستەماتیك كردنی هەنگاوەكانی داهاتووی دەزگای مینە بە پێی ستاندەراتی نێودەوڵەتی لە بواری كاروباری مین.
لە كۆتاییدا  لە لایەن ئامادەبوانەوە سەرنج و تێبینی  و پێشنیاری  زیاتر خرایە سەر پلانەكە بۆ دەوڵەمەندكردنی و بڕیاری كۆتایی لە بارەیەوە درا.
جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی كاروباری مین  لە هەرێمی كوردستان راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانەو سەرجەم  كاروباری مین  و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان ڕادەپەرێنێت و تا ئێستا بەهۆی كاری بەردەوامی  زیاتر لە %65ی خاكی پیسبووی كوردستان لە مین و تەقەمەنی پاككردۆتەوە لە پلانی داهاتووی دایە پرۆسەی پاكسازی خێراتر و زیاتر بەرەوپێشەوە ببات بە ئامانجی سەلامەتی هاوڵاتیان و پاككردنەوەی خاكی پیسبووی كوردستان.





10/01/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions