سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای مین پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ئاژانسی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین لە عێراق دەكات

سەرۆكی دەزگای مین  پێشوازی لە وەفدێكی باڵای ئاژانسی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  لە عێراق دەكات 
17\1\2018
بەرێز عەلی حەمەد بەگ سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە وەكالەت بە ئامادەبوونی بەرێزان نیازی خالید بەرێوەبەری گشتی دیوان  و عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێشوازیان لە وەفدێكی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین لە عێراق كرد كە پێكهاتوو لە بەرێز(پێرلۆدهامەر)بەرێوەبەری (UNMAS)لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
سەرەتا بەرێز عەلی حەمەد بەگ باسی لە گرنگی و ڕۆڵی ئاژانسی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ كاروباری مین لە عێراق و هەرێمی كوردستان  كرد و ڕایگەیاند پێویستە پەیوەندی نێوان هەردولا لە داهاتوودا زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت و كاری داهاتوویان  خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان بێت چونكە لەگەڵ هاتنی داعش بۆ ناوچەكە شێوازی كاركردن لەبواری  (IED)گۆڕانكاری زۆری بەسەر داهاتووە بۆیە پێویستە هەنگاوی جدی بندرێت بۆ زوو پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان.
لە درێژەی قسەكانیدا بەرێز سەرۆكی دەزگا تیشكی زیاتری خستە سەر ناوچە پیسیبووەكان كە لە ماوەی ڕابردوودا توانراوە سەنتەری قەزا و گوندەكان پاكبكەینەوە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان بۆ زێدی خۆیان، بەڵام ئەو هاوڵاتیانە كە لە رابردوودا پیشەیان ئاژەڵداری و كشوكاڵ كردن بووە بەهۆی بوونی تەقەمەنی  و بۆمبی چێنراو ناتوانن  زەوییەكانیان بەكار بهێننەوە و وەبەر هێنان بكەن بۆیە هەنگاوی دووەمی دەزگای مین  و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی بواری مین  وتەقەمەنی ئەوەیە بتوانین  پرۆسەی پاكسازی لەو ناوچانە خێراتر بكەین.هەروەها  ناوبراو جەختی لەسەر سودوەرگرتن و بەگەڕخستنەوەی توانا مرۆیی و نێوخۆییەكان لە بواری كاروباری مین كردەوە
لای خۆشیەوە بەرێز پێر لۆدهامەر  خۆشحالی خۆی بە هەنگاوەكانی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدای دەربڕی و رایگەیاند ئەوان لە هەوڵی بەردەوامدان  ئەوەی لە توانایاندایە بۆ ئەوەی هاوكار و پاڵپشتی تەواوی كوردستان  بكەن و وڵاتانی كۆمەك بەخش زیاتر هانبدەن بۆ ئەوەی كۆمەك بۆ هەرێمی كوردستان بنێرن،لەلایەكی تریشەوە ناوبراو جەختی لە بەردەوامی كردنەوەی خول و راهێنان و توانا مرۆییەكان كردەوە، بۆ كارمەندان و مینلابەرانی دەزگای گشتی كاروباری  مین.




17/01/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions