سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
دەزگای گشتی كاروباری مین ئاماری 2017ی كاروچالاكی ڕاگەیاند

دەزگای گشتی كاروباری مین  ئاماری 2017ی كاروچالاكی  ڕاگەیاند
30\1\2018 سێشەم هەولێر
بەرێز عەلی حەمەد بەگ  جێگری سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پوختەی كاروچالاكییە سەرەكیەكانی  دەزگای گشتی كاروباری مین لە ساڵی 2017ڕاگەیاند.
لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا عەلی حەمەدبەگ رایگەیاند"لەماوەی یەك ساڵدا توندراوە  (13068219)سێزدە ملیۆن وشەسەد و هەشتا و دوهەزار و نۆزدە مەتر دوجا  پاك بكرێتەوە بە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعشیشەوە.
هەروەها زیاتر لە (27108)بیست و حەوت هەزارو  سەدو هەشت مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێنراوە پاشماوەی جەنگی لە ناوچە پیسبووەكان  پوچەڵبكەینەوە و لە ناویان ببەین كە هەریەكێكیان  گیانی دەیان كەسیان لە مردن رزگاركردووە.
دواتر بەرێز  نیازی خالید بەرێوەبەری گشتی دیوان  لە پرێس كۆنفرانسەكەدا  باسی لە داهات و خەرجی دەزگای گشتی كاروباری مین  كرد و ڕایگەیاند"لە ماوەی ساڵی 2017زیاتر لە (40)ملیۆن دینار لەگەڵ نزیكەی(60،$ )هەزاردۆلار داهاتمان هەبووە بۆ حكومەتی هەرێم،لەبەرامبەریشدا زیاتر لە (14)ملیار دیناریش خەرجی بووە لەماوەی ئەساڵەدا" 
هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا  بەرێز  عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی ئاماری شەهید و قوربانیانی مین  و تەقەمەنی لە ماوەی یەكساڵدا راگەیاند و گۆتی" لەساڵی 2017 (23)قوربانیمان هەبووە لەو ژمارەیەشدا (11)قوربانی گیانیان لە دەستداوە و( 12)ی تریش بریندار و كەم ئەندام  بوون بە بەراوود بەساڵی 2016 رێژەكە رووی لە كەم بوونەوەكردووە كە لە سالی 2016  رێژەكەی بریتی بوو لە (41)قوربانی و (16)كەس گیانیان  لە دەست دابوو، هۆكارەكەشی بۆ خێرایی پرۆسەی پاكسازی و تیمەكانی هۆشیاری سەر بە دەزگای مین  گەڕاندەوە كە لەرێگەی تیمەكانی هۆشیاركردنەوە زیاتر لە (142،069)كەس سودمەندبوون لە بەرنامەی هۆشیاركردنەوە لەمەترسیەكانی مین و تەقەمەنی.
ناوبراو راشیگەیاند 57 كێڵگە مین دوای پاككردنەوەیان  رادەستی خاوەنەكانیان كراوەتەوە و لە ئێستادا  دووبارە هاوڵاتیان  بۆ كاری ئاژەڵداری و كشتوكاڵ كردن بەكاری دەهێنەوە.
جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی كاروباری مین سەرجەم  كاروباری مین و تەقەمەنی  لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەروەی ئیدارەیی هەرێم ڕادەپەڕێنێت و راستەوخۆ سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستانە. تائێستا بە هاوكاری كۆمپانیاو رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان توانیویەتی زیاتر لە %65ی خاكی پیسبووكی هەرێمی كوردستان  پاكبكاتەوە، لەبەرنامەشی دایە لە ماوەی  5ساڵی تر بەو بەرنامەیەی كە دایناوە كۆتایی بە مین و تەقەمەنی بێهێنێت لە كوردستان. 




30/01/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions