سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
كەنەدا پاڵپشتی زیاتری كوردستان و دەزگای مین دەكات

كەنەدا پاڵپشتی زیاتری  كوردستان و دەزگای مین  دەكات

31\1\2018
بەرێز عەلی حەمەدبەگ سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  بە وەكالەت بە ئامادەبوونی بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێشوازیان لە وەفدێكی باڵوێزخانەی كەنەدا لە بەغدا كرد، كە پێكهاتبوون لە بەرێزان(كلۆد دییسیلی)  بەرپرسی پەیوەندیەكان و بەشی پەرەپێدان،( كێتی ڤیاندێر) بەرپرسی بەشی پرۆگرامی نیشتەجێكردن لە باڵوێزخانەی كەندا لە بەغدا.
سەرەتا بەرێز سەرۆكی دەزگا بە وەكالەت باسی لە مێژووی مین و تەقەمەنی لە كوردستان  كرد  كە لە شەستەكانی سەدەی ڕابردوو قوربانی هەبووە بە مین گیانی لە دەستداوە و خەڵك هەبووە كەم ئەندام بووە بەو هۆیەوە،لەگەڵ بەردەوامی  پرۆسەی پاكسازی كردن  و كاركردنی بەردەوام  لە لەناوبردن و پوچەڵكردنەوەی مەترسیەكانی مین كە تا ئێستاش مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی لە كوردستان  هەر ماوە  رۆژانە هاوڵاتیان دەبنە قوربانی مین و تەقەمەنی.بەرێز عەلی حەمەد بەگ لە قسەكانی دا تیشكی خستە  رۆڵی رێكخراوە ناوخۆیی و نێودوڵەتیەكان كە بەردەوام لە ژێر چاودێری  و رێنمایی  دەزگای گشتی كاروباری مین  كارەكەیان ئەنجامداوە رۆڵی یەكجار گەورە لە پرۆسەی پاكسازی مین  دەگێڕن" لە كۆتایی دا  ناوبراو داوای لە حكومەتی كەنەدی كرد،  فەندەكانیان بۆ كوردستان بەردەوام بێت بۆ كەمكردنەوەی قوربانیانی مین  وتەقەمەنی و گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان"
دواتر بەرێز(كلۆد دیسیلی) تەئكیدی لەسەر هەماهەنگی و پاڵپشتی زیاتری حكومەتی كەندی بۆ  دەزگای گشتی كاروباری مین و حكومەت و گەلی كوردستان  كردەوە و ڕایگەیاند دەمانەوێت بەپاڵپشتی  و پێداویستیە گرنگەكانەوە دەست پێ بكەین بۆ دەزگای مین لەو ڕووەوە لە پەیوەندی دادەبین، بە ئامانجی پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان بە مین و تەقەمەنی و گەڕانەوەی ئاوارەكان  بۆ زێدی خۆیان،



31/01/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions