وەفدێكی رێكخراوی (FSD)سەردانی دەزگای مین دەكات
6\2\2018
بەرێز عەلی حەمەد بەگ جێگری سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە ئامادەبوونی بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكینكی پێشوازیان لە (مستەرئەلێكس) بەرێوەبەری رێكخراوی نێودەوڵەتی(FSD) ی كرد
سەرەتا بەرێز جێگری سەرۆكی دەزگا باسی لە رۆڵی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان لە پاككردنەوەی ناوچە پیسبووەكان كرد,كاری رێكخراوی ناوبراویشی لە كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بەرز هەڵسەنگاند.
لەلایەكی ترەوە بەرێزعەلی حەمەد بەگ داوای لە رێكخراوی ناوبراو كرد فەندەكانی ئایندەیان زیاتر گرنگی بە كوردستان بدەن لەبواری پاكسازی مین چونكە مین و تەمەنیە بە جێماوەكانی هەرێم هەرەشەن بۆ سەر گیانی خەڵك و هاوڵاتیان رۆژانە دەبنە قوربانی مین و تەقەمەنی.
لای خۆشیەوە بەرێوەبەری ئێف ئێس دی رایگەیاند ئەوان مەبەستی سەردانەكەیان بۆ چۆنیەتی كاركردنی داهاتوویان و لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم كاری رێكخراوەكەیە لە كوردستان و لە هەوڵی بەردەوامیش دەبین لە پاكسازی كردنی ناوچە پیسبووەكان.
جێگەی ئاماژەیە دوای گۆڕانكاریەكانی ناوچەكوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم رێكخراوی (FSD)یەكێك لەو ڕێكخراوانەیە كارەكانی گواستۆتەوە بۆ ناوچەی(كۆنەكان)كە پێشتر لە جەنگەكانی عێراق و ئێران خاكەكەی بە مین و تەقەمەنی پیسكراوە.