سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
لیژنەی باڵای وردبینی موچە لە دەزگای مین دەستیان بە كارەكانیان كرد

لیژنەی باڵای وردبینی موچە لە دەزگای مین  دەستیان بە كارەكانیان كرد.
13\2\2018سێشەم
بەئامانجی وردبینیكردن لە لیست و موچە و میلاكاتی كارمەند و فەرمانبەرانی دەزگای گشتی كاروباری مین/ حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیژنەی باڵای وردبینی موچە، كەلەلایەن حكومەتی ناوەندییەوە پێكهاتووە، كارەكانیان لە دەزگای گشتی كاروباری مین دەستپێكرد.
بەرێز  عەلی حەمەد بەگ سەرۆكی دەزگای مین بەوەكالەت بە ئامادەبوونی  بەرێز نیازی خالد  بەرێوەبەری گشتی دیوان  پێشوازیان لە  دكتۆر ئیبراهیم سەرۆكی لیژنەی وردبینی كردنی لیستی موچەی تایبەت بە دەزگا و دكتۆر نیزال لە دیوانی چاودێری دارایی  حكومەتی فیدڕاڵی و ئەندامانی لیژنەی وردبینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كرد.لە بەشێكی دانیشتنەكەدا، ئەندامانی لیژنەی وردبینی وردەكارییەكانی كارەكانیان و داواكارییەكانیان لە دەزگای گشتی كاروباری مین  خستەڕوو.
لە بەرامبەردا، لەلایەن سەرۆكی دەزگا بەوەكالەت و بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری كارگێڕی و دارایی  دەزگا زانیاری  گشتی  لەسەر دروستبوونی  دەزگا و داتاو ئامارە گشتیەكان   خرایە روو، ئامادەیشیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردنی لیژنەكەو داتای پێویست خرایە بەردەستی ئەندامانی لیژنەكە و وەڵامی وردەكاری پرسیارەكانیانیان دایەوە.
جێگەی ئاماژە بۆ كردنە لیژنەكە بە شێوەیەكی گشتی باس لە یاسای دەزگا و لیستی موچە پێش بایۆمەتری و دوای بایۆمەتری  دەكەن،لەگەڵ لیستی میلاكات  و  تۆماری ئامادەبووانی فەرمانبەران و پەیڕەوی ناوخۆی دەزگا. هەروەها  سەرەتا لە دیوانی دەزگا وردبینی دەكەن دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی دەزگاش دەكەن لە سنوری پارێزگاكان.


 




13/02/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions