سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگا بە وەكالەت پێشوازی لە شاندێكی (UNMAS) دەكات

سەرۆكی دەزگا بە وەكالەت  پێشوازی لە شاندێكی (UNMAS) دەكات 
21\2\2018
بەرێز عەلی حەمەد بەگ سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە وەكالەت بە ئامادەبوونی بەرێزان  نیازخالد  بەرێوەبەری گشتی دیوان و بەشێك لە ستافی تەكنیكار و یاسایی دەزگا پێشوازیان  لە شاندێكی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین  كرد كە پێكهاتبوون لە عمەپی سلاسی و كۆپرۆن بەرپرسی كارگێری (UNMAS).
لە دانیشتنەكە دا تیشك خرایە سەر هاوكاری  رێكخراوی ناوبراو   كە بەنیازە پێشكەشی دەزگای گشتی كاروباری مینی بكات . كە خۆی لە ژمارەیەك كەل و پەل و پێداویستی كاركردن دەبینێتەوە.
سەرۆكی دەزگا بەوەكالەت وێڕای سوپاس و دەست خۆشی لەو هەماهەنگی و هاوكاریانەی رێكخراوی ناوبراو  میكانیزم و كاری داهاتووی حكومەتی هەرێمی كوردستانی روونكردەوە  جەختی كردەوە كە ئەو هاوكاریانە ڕۆڵێكی باش و كاریگەریان  دەبێت،لەسەر بەرەوپێشبردنی  پرۆسەی پاكسازی مین لە هەرێمی كوردستان.
لەبەرامبەردا وەفدی میوان  بەڵێنی زیاتری هاوكاری و هەماهەنگیان دا  بە دەزگای مین بۆ خێراكردنی پرۆسەی پاكسازی مین و تەقەمەنی.




22/02/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions