سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​کێشەی مین لە کوردستان بۆ جیهان باس دەکرێت

کێشەی مین لە کوردستان بۆ جیهان باس دەکرێت

بەڕێز جەلال شاکەلی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی گەرمیان وەك نوێنەری دەسەڵاتپێدراوی دەزگای گشتی کاروباری مین بەشداریی لە بیست و یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پرۆگرامە نیشتیمانییەکانی کاروباری مین کرد و قەبارە و پرسی کێشەی مینی لە هەرێمی کوردستانی بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دووپات کردەوە.
کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە رێکەوتی ١٣_-١٦/٢/٢٠١٨ بەڕێوەبەرانی پرۆگرامە نیشتمانییەکان و راوێژکارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەرانی وەڵاتانی کۆمەک بەخشی لەژێر دروشمی "پێشخستنی پاراستن، ئاشتی و گەشەپێدان"دا لە شاری جینێڤ لە سویسرا کۆکردەوە. ئەمەیش سەرەڕای گەیاندنی پەیامە سەرەکییەکانی کۆنفرانسەکە، دەرفەتیشی بۆ شاند و نوێنەرانی رێکخراو و وەڵاتە کاریگەرەکان رەخساند کاروچالاکی و کێشەکانی مین تاوتوێ بکەن. 
لە پەراوێزی کۆبوونەوە گشتییەکانی کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری دەزگای گشتی کاروباری مین توانی ژمارەیەك کۆبوونەوەی تایبەت لەگەڵ شاندی رێکخراوەکانی بواری کاروباری مین و وەڵاتانی کۆمەکبەخش ئەنجام بدات. 
لەم کۆبوونەوانەدا، نوێنەری دەزگا کێشەی درێژخایەنی مینی لە هەرێمی کوردستان بۆ رێکخراوەکان و وەڵاتانی بەخشەر روونی کردەوە و جەختیشی خستە سەر گەورەیی قەبارەی کێشەکە و کەمی توانای پاکسازی لە ئێستادا بە هۆی ئەوەی کە هەرێمی کوردستان بە قەیرانێکی داراییدا دەگوزەرێت و سەرنجی رێکخراو و بەخشەرەکان بە گشتی بەلای ناوچە رزگارکراوەکاندان و زۆر کەم هاریکاری دەزگا دەکرێت لە پاککردنەوەی کێڵگەمینەکانی چەندی دەیەی رابردوو. 
لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا، نوێنەری دەزگا و شاندی بەشداربووی فەرمانگەی کاروباری مین وەك دەسەڵاتی نیشتمانیی عێراق بوارەکانی هەماهەنگیی هاوبەش و چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە تازە رزگارکراوەکان تاوتوێ کرا. هەروەها هەردوولا کۆک بوون لەسەر پێویستیی داواکردن بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پاکسازی لە عێراق بە گوێرەی پەیماننامەی ئۆتاوای تایبەت بە قەدەغەکردنی مینی دژە کەسی. هەردوولا جەخت کردەوە لەسەر تەواوکردنی رووپێویکردنی ناوچە پیسبووەکان تاوەکو بتوانریت وادەیەک بۆ کۆتاییهێنانی بە کێشەی مین لە عێراق و هەرێمی کوردستان دابنرێت.  
نوێنەری دەزگای گشتی کاروباری مین داوای لە رێکخراوەکان و وەڵاتە بەخشەرەکان کرد زیاتر بە هانای دەزگا و مینلابەرەکانییەوە بێن. تێگەیشتنێکی باش لەلای رێکخراو و بەخشەرەکان لەم بارەیەوە بەدی کرا. لەم پێناوەدا چەندین کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام دران لەگەڵ نوێنەرانی هەر یەکە لە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و، جێگری نوێنەری هەمیشەیی شانیشی هۆڵەندا لە کۆنفرانسەکە و، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بۆ کاروباری مرۆیی مین و، نوێنەری وەزارەتی بەرگری سویسرا و، بەڕێوەبەری فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین و، بەڕێوەبەری رێکخراوی مینلابردنی سویسرا (FSD) و، نوێنەری رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، بەڕێوەبەری هۆریزن گروپ و، نوێنەری زانکۆی جەیمس مادیسۆن و، نوێنەرانی چەندین رێکخراوی دیکە.
جێی ئاماژەیە، هەر لە پەراوێزی ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییەدا و لە چوارچێوەی پێشانگایەکی گشتیدا، ژمارەی وێنەی کاروچالاکییەکانی دەزگای گشتی کاروباری مین بۆ ئامادەبووان نمایش کران. 




27/02/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions