خول پێگەیاندن بۆ سەرۆك تیمی مینلابەری دەكرێتەوە
خول پێگەیاندن بۆ سەرۆك تیمی مینلابەری دەكرێتەوە
بە ئامادەبوونی بەرێز محسن عبدالكریم بەرێوەبەری گشتی كاروباری مینی سلێمانی و بەرێوەبەری چالاكییەكانی مەیدانی و بەرپرسی بەشی راهێنان لە پێگەیاندنی ستافی كێڵگەیی و چەندین پسپۆر لە بواری وانە ووتنەوە ئامادەی خولی پێگەیاندن و بەرزكردنەوەی ئاستی مینلابەری بۆ سەرۆك تیمی كێڵگەیی و مەیدانی بە بەشداری پێكردنی (۱٥) مینلابەر بۆ ماوەی (۱۲) رۆژ لە بەرواری ٤ / ۳ بۆ ۱۹ / ۳ / ۲٠۱۸ بەرێوە دەچێت بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی شارەزایی و پركردنەوەی پێداویستیەكانی بەرێوەبەرایەتی چالاكییەكانی مین لە نێو تیمەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی
|