لە هەرێمی كوردستان رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە و پاڵپشتیكردنی كاروباری مین بەرز راگیرا
لە هەرێمی كوردستان رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە و پاڵپشتیكردنی كاروباری مین بەرز راگیرا.
4-4-2018
دەزگای گشتی كاروباری مین بە هاوكاری فەرمانگەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مین ڕێورسمی رۆژی جیهانی هۆشیاری لە مین و پشتگیری كردنی كاروباری مین بەو بۆنەیەوە رێكخست
سەرەتای مەراسیمەكە وەستان بوو بۆ ریزگرتن لە گیانی پاكی شەهیدانی مین و تەقەمەنی و شەهیدانی رێگەی رزگاری گەلەكەمان، دواتر وتەی بەخێرهێنان لایەن بەرێز عوبێد ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی پێشكەش كرا.پاشان بەناوی دەزگای گشتی كاروباری مین بەرێز نیازی خالید بەرێوەبەری گشتی دیوان وتەیەكی پێشكەش كرد كە تیایدا دەستخۆشی و پیرۆزبایی بوو لەسەرجەم كارمەندان و پیشەوەرانی مین لە كوردستان و جیهان هیوای خواست بەهەموولایەك بتوانن كوردستان پاك بكەنەوە لە مین و تەقەمەنی، لە درێژەیی وتەكەیدا ناوبراو بەناوی سەرۆكایەتی دەزگاوە دەستخۆشی دەزگای مینی ئاراستەی فەرمانگەی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ كاروباری مین كرد كە بەردەوام هاوكار و پشتیوانی دەزگای مین بوون، هەروەها سوپاسی رێكخراوە نێودەلەتیەكانیشی كرد كە لە سەرتای راپەرینەوە تا ئەمرۆ رۆڵێكی كاریگەریان هەبووە لە هۆشیاركردنەوەی هاولاتیانی كوردستان و پاككردنەوەی زەوی پیسبوو بە مین وتەقەمەنی.
دواتر بەرێز پێر بریفیك بەناوی فەرمانگەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروبار ی مین پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی دەزگا و فەرمانبەران وپیشەوارانی مین كرد هیوای خواست بەهۆی ئەو ئەركە قورسەی پیشەوارانی مین دووربن لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی.
لە كۆتایی مەراسیمەكەشدا دەزگای گشتی كاروباری مین و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان پێشەنگایەكی تایبەت بە كەل و پەل و پەیامەكانی هۆشیاركردنەوە لە مەترسیەكانی مین وتەقەمەنی كردەوە
4ـی 4ـی هەموو ساڵێك نەتەوەیەكگرتووەكان ئەورۆژەی بە رۆژی جیهانی هۆشیاركردنەوە و پالپشتیكردنی كاروباری مین ناساندووە بە ئامانجی كۆتایی هێنان و نەهێشتن و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی ، هەرێمی كوردستانیش بەهۆی جەنگەیەك لەدوای یەكەكانی حكومەتەكانی عێراق بە ملیۆنان مینی تێدا چێنراوە، دەزگای گشتی كاروباری مینیش كە ئەركی راپەراندنی سەرجەم كاروباری مین و تەقەمەنیە لە كوردستان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەكان توانیوویەتی لە %65ی خاكی پیسبووی كوردستان لە مین و تەقەمەنی پاكبكاتەوە.

|