سەرۆكی دەزگای مین لەگەڵ ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر كۆدەبێتەوە
سەرۆكی دەزگای مین لەگەڵ ستافی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر كۆدەبێتەوە
4\7\2018چوارشەم
بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین بەیاوەری وەفدێك كە پێكهاتبوون لە بەرێزان (جەمال جەلال)بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتی كاروباری مین – هەولێر و كامەران محمد بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری و مۆڵەت پێدان، بەمەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەكاروباری بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین هەولێر لە سۆران بەسەركردەوە لەلایەن رەفعەت ئەبوبەكر جێگری بەرێوەبەری گشتی كاروباری مین و كارمەندان پێشوازی گەرمی لێكرا.
لای خۆیەوە بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین سوپاس و دەستخۆی ئاراستەی ستاف و فەرمانبەران كرد كە رۆژانە بەبەردوامی لە كاردان و بەشدارن لە پرۆسەی پاكسازی مین و تەقەمەنی لە هەرێمی كوردستان،
دواتر بەرێز سیراج بارزانی گوێی لە گرفت و كێشەكانی فەرمانبەران گرت بەڵێنی هاوكاریكردن و چارسەركردنی گرفتەكانی دا بەپێی یاسا و رێنماییەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

|