سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​نوێنەری دەزگای مین بەشداری خولێكی نێودەوڵەتی دەكات

نوێنەری دەزگای مین  بەشداری خولێكی نێودەوڵەتی دەكات

بەئامانجی  بەهێزكردن و شارەزابوون لە چۆنیەتی هەڵگرتنەوەو لە ناوبردنی ئەو بۆمب وتەقەمەنیان و پاشماوە جەنگیانەی كە رێكخراوی تیرۆرستی داعش لە دوای خۆیان جێیان هێشتووە دەزگای مین بەشداری خولێكی نێودەوڵەتی لە بواری (رووپێوی ناتەكینكیNTS_)  لە وڵاتی لوبنان دەكات.
نورەدین  محمود نوێنەری دەزگای مین  لەو خولە بە ماڵپەڕی دەزگای راگەیاند ئەو خولە بۆ ماوەی (14)رۆژ لە وڵاتی لوبنان بەرێوە چوو كە بەشێكی زۆر لە رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و نوێنەری وڵاتان لە بواری كاروباری مین بەشداریان تێداكردووە بە ئامانجی شارەزابوون و چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بۆمب و تەقەمەنیانەی رێكخراوی داعش لە دوای خۆی جێیهشتووە.
ناوبراو راشیگەیاند خولەكەل لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتی جنێف بۆ مین لابەری مرۆیی (GICHD) بەهاوبەشی سەنتەری لوبنانی  بۆ لەناوبردنی مین و تەقەمەنی كرابوویەوە لایەن راهێنەرانی نێودەوڵەتی و لوبنانی خولەكە دەگوترایەوە  بەشێوەی كرداری و تیۆری.
جێگەی ئاماژەیە ئەو یەكەم خولە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست لەسەر ئەو بابەتە بكرێتەوە 





10/07/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions