سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​رادەستكردنەوەی زەوی پاككراو لە مین و تەقەمەنی لە كوردستان بەردەوامە

رادەستكردنەوەی زەوی پاككراو لە مین و تەقەمەنی لە كوردستان  بەردەوامە.
تیمەكانی مینلابەری لە دەزگای گشتی كاروباری مین بەردەوامە لە پاككردنەوەی كێڵگە مینەكان  و پرۆسەی پاكسازی كردن لەو كێڵگە مینانەی كە ژیانی دەیان  هەزار خەڵكیان خستۆتە مەترسیەوە بۆ ئەومەبەستە رۆژانە كاركردن لەو كێڵگە مینانە لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە دوای پاككردنەوەش رادەستی خاوەنەكانیان دەكرێتەوە. 
لەسنوری پارێزگای سلێمانی  لیژنەی رادەستكردنەوەی زەوی پاككراوە لە مین  دووكێڵگە مینی رادەستی خاوەنداریەتی كردەوە بۆ هەردوو قەزای دوكان و چوارتا بە رووبەری زیاتر لە ( ٤۱٠٠٠) مەتر دووجا كە تێدا چەندین مین و تەقەمەنی لە ناوبرابوون كە یەكێك  لە كێڵگە مینەكان لە لایەن تیمەكانی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی ئەوی تریان   لەلایەن رێكخراوی (FSD) نێودەوڵەتی و پاككرابوویەوە. هەروەها لە پارێزگای دهۆك رێڤەبەریا گشتی یا كاروبارێن مینا ل دهوكێ لژێر سەر پەرشتیا رێڤەبەرێ گشتی ( مسعود مەلا شفیق ) رێورەسمەك بو رادەستكرنا زەڤیەكا مین رێژ لسنورێ قەزا زاخو ناحیا دەركارێ هاتە كرن ل بارەگایێ ناحیێ وە ب ئامادەبونا هەمی بەر پرسێن حكومی لوێ دەڤەرێ هاتە رادەستكرن بو خودانان 
پاشان  لیژنا رادەستركنا زەڤیێن پاقژكری رادەستكرنا زەڤیا مینرێژ ( رەبیا بەرێ كەر A) سەرب قەزا ئامێدیێ ناحیا سەرسنكێ ڤە گوندێ هەمزیكێ ئەوا هاتی یە پاقژكرن ژ لایێ رێكخراوا ( MAG ) ڤە بو خودانان
جێگەی ئاماژەیە دەزگای گشتی كاروباری مین  بە هاوبەشی لەگەڵ رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان  رۆژانە بەردەوامە لە پرۆسەی پاكسازی كردن لەو كێڵگە مینانە، دوای پاككردنەوەیان رادەستی خاوەنەكانیان  دەكاتەوە بۆ دووبارە  بەكار هێنانەوەی بۆ نیشتەجێبوون و كشتوكاڵ و ئاژەڵداری. 
.......................................
وێنەی كرداری







08/08/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions