دەزگای گشتی كاروباری مین (مینلابەری نموونەیی مانگ) دەست نیشان دەكات
دەزگای گشتی كاروباری مین (مینلابەری نموونەیی مانگ) دەست نیشان دەكات
26\9\2018چوارشەم
بە سەرپەرشتی بەڕێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین ئامادەبوونی بەڕێز عوبێد ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی كاروباری تەكنیكی وبەڕێوەبەرانی چالاكییەكان بەرێوەبردنی جۆری لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری تەكنیكی، كۆبونەوەیەكی تایبەت بە دیاریكردن وهەڵبژاردنی مینلابەری نموونەیی بۆ مانگی (٧)ی ئەم ساڵ لە باڵەخانەی دەزگا لەشاری هەولێر ئەنجامدرا،
لە كۆبوونەوەكەدا پێوەرەكانی دەستنیشانكردن و هەڵسەنگاندنی مینلابەری نمونەیی دیاریكرا كە بۆ هەر مانگێك بە پێی ئەو پێوەرانە لەسەرجەم كێڵگە مینەكان لە سنوری پارێزگاكان مینلابەری نموونەیی هەڵدەبژێردرێت.
پێوەرەكانیش بریتی بوون لە:.
١- پابەندبوون بە دەوام (ژمارەی ئەو رۆژانەی كە مینلابەر لەیەك مانگدا لەسەر كێڵگە ئامادەبووە).
٢- چەندایەتی و چۆنایەتی بەرهەم لەكێڵگەمینەكان
٣- جۆری كێڵگە و شێوازی كاركردن.
٤- هەڵسوكەوت و دسپلینی كاركردن.
جێگەی ئاماژەیە بەمەبەستی هاندانی زیاتری تیمەكانی مینلابەری و باشتركردنی بەرهەم لەلایەك و هەروەها رێزگرتنی ئەو مینلابەرانەی بەو پەڕی دڵسۆزی و خەمخۆری ئەركی سەرشانیان جێبەجێ دەكەن لەلایەكی تر بۆ یەكەم جار لە مێژووی دەزگای گشتی كاروباری مین دەزگای گشتی كاروباری مین هەڵساوە بە داهێنانی پرۆگرامی (مینلابەری نموونەیی مانگ) و(3)مینلابەری نمونەیی بە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان دەست نیشان دەكات، كە جگە لە بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بۆ هەریەك لەم بەرێزانە بڕی (500،000)پێنج سەد هەزار دینار بۆ دەرچووی یەكەم، بڕی (300،000)سێسەد هەزار بۆ دەرچووی پلەی دووەم و بڕی(200،000)دووسەد هەزاردینار بۆ دەرچووی پلەی سێیەم وەكوو پاداشت لە مینحەی تایبەتی بەرێز سەرۆكی دەزگا تەرخان دەكرێت، پرۆسەكەش بە شێوەیەكی مانگانە لە ئایندە دا بەردەوام بێت

|