سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​مینلابەری نموونەیی مانگی (7) دەست نیشان كرا

مینلابەری نموونەیی مانگی (7) دەست نیشان كرا
بەمەبەستی رێزگرتن لە ئەرك و ماندووبوونی مینلابەرەكان دەزگای گشتی كاروباری مین   مینلابەری نموونەیی مانگ دەست نیشان دەكات.
دوای هەڵسەنگاندنی فۆڕمەكانی مینلابەری لە سنوری بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان لیژنەی سەرپەرشتی كردن ناوی مینلابەری نموونەیی  مانگی حەوتی راگەیاند،كە لەو بەڕێزانە پێكهاتووە. 
1.نیروار قاسم یەعقوب      دەرچووی  پلەی یەكەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین – دهۆك  لە تیمی مینلابەری(6)ی دهۆك.
2.ئەحمەد عبدالله عەزیز   دەرچووی پلەی دووەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین - سلێمانی لە تیمی منیلابەری (12)ی سلێمانی.
3.شاخەوان یوسف عوسمان    دەرچووی پلەی سێیەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین - هەولێر لە تیمی مینلابەری (6)ی هەولێر.
لەگەڵ ئاراستەكردنی پیرۆزبایی  و سوپاس و پێزانین بۆ دەرچووان و هیوای سەركەوتن وسەلامەتی بۆ گشت كارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مین.
جێگەی ئاماژەیە بەمەبەستی هاندانی زیاتری تیمەكانی مینلابەری  و باشتركردنی بەرهەم لەلایەك و هەروەها رێزگرتنی ئەو مینلابەرانەی بەو پەڕی دڵسۆزی و خەمخۆری ئەركی سەرشانیان  جێبەجێ دەكەن لەلایەكی تر بۆ یەكەم جار  لە مێژووی دەزگای گشتی كاروباری مین   دەزگای گشتی كاروباری مین  هەڵساوە بە داهێنانی پرۆگرامی (مینلابەری نموونەیی مانگ) و(3)مینلابەری نمونەیی بە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان  دەست نیشان دەكات، كە جگە لە بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بۆ  هەریەك  لەم بەرێزانە بڕی (500،000)پێنج سەد هەزار دینار بۆ دەرچووی یەكەم، بڕی (300،000)سێسەد هەزار دینار بۆ دەرچووی پلەی دووەم و  بڕی(200،000)دووسەد هەزار دینار بۆ دەرچووی پلەی سێیەم وەكوو پاداشت لە مینحەی تایبەتی  بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین تەرخان دەكرێت، پرۆسەكەش بە شێوەیەكی مانگانە لە ئایندە دا بەردەوام بێت.




04/10/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions