سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
پرۆسەی رادەستكردنەوەی زەوی پاككراوە لە مین بەردەوامە

پرۆسەی رادەستكردنەوەی زەوی پاككراوە لە مین بەردەوامە

لە درێژەی هەڵمەتەكانی رادەستكردنەوەی زەوی پاككراوە لە مین لە سەر ئاستی بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی سلێمانی دوو كێڵگە مینی بە رووبەری ( ٤۲٥٠٠) مەتر دووجا كە تێدا زیاتر لە ( ۱۸٠) مین و تەقەمەنی لە ناوبرابوون لە گوندی ولیاوای سەر بە ناحیەی زەلان شارباژێر كە لە لایەن رێكخراوی (MAG) پاككراوەتەوە و بە نوێنەرایەتی هەمان رێكخراوو ئامادەبوونی بەرێوەبەری ناحیەو خاوەنداریەتی زەوییەكان رادەستی خاوەنەكانیان  كرایەوە كە دەتوانن بەبێ هیچ مەترسییەك زەوییەكە بۆ هەر مەبەستێك بێت بەكار بهێنرێت.
  هەروەها هەڵمەتی رادەستكردنەوەی زەوییە پاككراوەكان لە مین بەردەوامی هەیە بۆ ئەومەبەستنە،بۆ هەر دوو گوندی (كوێرەكانی و هەنجیرە)ی سەر بە ناحیەی بنگرد رادەستی خاوەندارییەتی كرایەوە بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری ناحیەی بنگرد كە روبەری زەوییە پاكراوەكان زیاتر لە (۹۸) هەزار مەتر دووجاو تیایدا (۸٠) مین و تەقەمەنی لە ناوبراوە.



11/10/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions