سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
دەزگای مین مینلابەری نموونەیی بۆ مانگی (8) دەست نیشان دەكات

دەزگای مین  مینلابەری نموونەیی بۆ مانگی (8) دەست نیشان دەكات

بەمەبەستی رێزگرتن لە ئەرك و ماندووبوونی مینلابەرەكان دەزگای گشتی كاروباری مین   مینلابەری نموونەیی مانگ دەست نیشان دەكات.
دوای هەڵسەنگاندنی فۆڕمەكانی مینلابەری لە سنوری بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان لیژنەی سەرپەرشتی كردن ناوی مینلابەری نموونەیی  مانگی هەشتی 2018ی راگەیاند،كە لەو بەڕێزانە پێكهاتووە. 
1.رێژیار مستەفا نەبی دەرچووی  پلەی یەكەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین – هەولێر لە تیمی مینلابەری(9)ی هەولێر.
2.چیایی یونس ئیبڕاهیم   دەرچووی پلەی دووەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین - دهۆك لە تیمی منیلابەری (5)ی دهۆك.
3.هیوا رەشید محمد    دەرچووی پلەی سێیەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین – سلێمانی لە تیمی مینلابەری (3)ی سلێمانی.
هەروەها هاوكاری ماددی و سوپاس و پێزانینی بەرێز (سیراج بارزانی)، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مینی كوردستان بەخشرایە مینلابەرەكان و هیوای سەركەوتن وسەلامەتی بۆ گشت كارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مین خواست.
جێگەی ئاماژەیە بەمەبەستی هاندانی زیاتری تیمەكانی مینلابەری  و باشتركردنی بەرهەم لەلایەك و هەروەها رێزگرتنی ئەو مینلابەرانەی بەو پەڕی دڵسۆزی و خەمخۆری ئەركی سەرشانیان  جێبەجێ دەكەن لەلایەكی تر بۆ یەكەم جار  لە مێژووی دەزگای گشتی كاروباری مین   دەزگای گشتی كاروباری مین  هەڵساوە بە داهێنانی پرۆگرامی (مینلابەری نموونەیی مانگ) و(3)مینلابەری نمونەیی بە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان  دەست نیشان دەكات، كە جگە لە بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بۆ  هەریەك  لەم بەرێزانە بڕی (500،000)پێنج سەد هەزار دینار بۆ دەرچووی یەكەم، بڕی (300،000)سێسەد هەزار دینار بۆ دەرچووی پلەی دووەم و  بڕی(200،000)دووسەد هەزار دینار بۆ دەرچووی پلەی سێیەم وەكوو پاداشت لە مینحەی تایبەتی  بەرێز سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین تەرخان دەكرێت، پرۆسەكەش بە شێوەیەكی مانگانە لە ئایندە دا بەردەوام بێت.





23/10/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions