سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
بەیاننامەی دەزگای گشتی كاروباری مین لە رۆژی شەهیدانی مین

بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی كاروباری مین  دەزگای گشتی كاروباری مین لە سەرۆكایەتی دەزگا لەشاری هەولێر و سەرجەم بەرێوەبەرایەتیەكانی سنوری پارێزگاكان یادی ئەورۆژەی بە چەند خولەكێك وەستان بەرز راگرت و بەوبۆنەیەوە بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە 
دەقی بەیاننامەكە:.
بەیاننامەی دەزگای گشتی كاروباری مین لە رۆژی شەهیدانی مین
ئاشكرایە سیاسەتە دوژمنكارییە رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی پێشووی عێراق دژ بە گەل و خاكی كوردستان جێبەجێ كراوە بەچەند تەوژم و قۆناغ خاكی كوردستانیان بە زیاتر لە (3000)ناوچەی مین  مینرێژ كراو پیس كرد، لەگەڵ سەدان هەزار  پارچە تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگی نەتەقاوە  ئەمەش هەر لە سەرەتای شەستەكان لە دژی شۆرشی رزگاری خوازی گەلی كوردستان  و هەشتاكانی سەدەی رابردوودا لە شەری عێراق- ئێران  شەڕی تیرۆرستانی داعش كە بووە هۆی  زیانگەیاندن لە رووی گیانی و ژێرخانی ئابوری كوردستان  كە ئەمەش ئەركی سەر شانی دەزگای مینی قورستر كرد.
پیشەوەرانی كاروباری مین لەخۆبردووانە وەكو ئەركێكی سەرشانیان وەك پێشمەرگە ئاسا سەربازی ون كاری لە ناوبردنی  مەترسی مین و پاشماوەی جەنگی نەتەقیوو لە ئەستۆگرتووە  وە لەو پێناوە گیانیان كردۆتەوە  قوربانی  بەردەوامیشن  لە قوربانی دان و هەندێك جار توشی بەركەوتەی جەستەی بوونە.
هەربۆیە لە رێكەوتی 28\10 هەرساڵێك وەكو رۆژی شەهیدانی كاروباری مین   لە هەرێمی كوردستان  دوای ئەوەی كە پۆلێك لە كارمەندانی دەزگای مین گیانیان سپارد لە كاتی بە جێهێنانی ئەركی مرۆیی سەرشانیان  شانبەشانی  هێزەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان لە دەڤەری زوممار.
 دەزگای گشتی كاروباری مین وەك ئەركی سەرشانی لە سۆنگەی هەست كردن بە لێپرسراوەتی بەڵێن دەدات  سەرباری ئەوهەموو قەیران و تەنگژانەی دوچاری دەبێـتەوە بەردەوامبێت و دڵسۆزانە بەوپەڕی كارامەیی كاروچالاكیەكانی خۆی  ئەنجام بدات.
هەروەها ئەوپەڕی پاڵپشتی و پشتگیری تری پیشەوەرانی كاروباری مین  دووپات دەكاتەوە لەو یادەدا هەرچی لە تواناییدا هەبێت لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری حكومەتی هەرێم بۆ دەستەبەركردنی ماف و ئیمتیازات دەگرێتەبەر، بۆیە لەو چوارچێوەیەدا ئەوهەنگاوانەی  گرتۆتەبەر:.
1. هەژماركردنی قوربانیانی مین تەقەمەنی بە شەهیدی سەنگەر.
2. زامین كردنی مافی خانەنشینكردن.
3. بەگەرخستنەوەی گشت هەوڵەكان بۆ دەرچواندنی یاسایی ماف و ئیمتیازات. 
 سەری رێز و نەوازش بۆ شەهیدانی كاروباری مین  و گشت شەهیدانی كوردستان  بەهیوای ژیانێكی پڕ بەختەوەر بۆ خانەوادەی شەهیدان و كەم ئەندامەكان. 
28\10\2018دەزگای گشتی كاروباری مین

 وێنەی پەیوەندیدار







28/10/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions