سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین پێشوازی لە شاندێكی هێزی هاوپەیمانان دەكات

سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  پێشوازی لە شاندێكی  هێزی هاوپەیمانان دەكات

6\11\2018سێشەم 
بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین  لەنوسینگەی  تایبەتی خۆی لەشاری هەولێر پێشوازی لە(رائید  مات پێرسێت) رائید لە سوپای مارێنزی  ئەمەریكی و راوێژكاری كاروباری سەربازی/ سَڤیل لە سەنتەری  هەماهەنگی هێزی هاوپەیمانان لە هەولێر و شاندی یاوەری كرد.
تەوەری كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە تاوتوێكردنی  هەوڵەكانی دەزگای گشتی كاروباری مین بۆپێشكەشكردن و ئاسانكاری بۆ ئەو رێكخراو و كۆمپانیایانەی  كە لە بواری كاروباری مین لە سنوری ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم (ناوچەكانی ماددەی 140) هەروەها لە ناوچەكانی   رۆژهەڵاتی فورات لە وڵاتی سوریا كاردەكەن.
دەزگای گشتی كاروباری مین ئامادەیی خۆی دەربڕی  كە لەسنوری دەستەڵاتەكانی  خۆی هەمووجۆرە ئاسانكاریەك  لە رێگەی سەنتەری هەماهەنگی  پەیوەندیدار لە وەزارەتی ناوخۆ پێشكەش بە كۆمپانیاو رێكخراوەكان بكات،هێزی هاوپەیانانیش ستایش و پێزانینی خۆی  بۆ ئەوبابەتە دەربڕی.
بابەتێكی تری كۆبوونەوەكە بریتی بوو لە  چۆناییەتی  پەرەپێدانی  پەیوەندی  دووقۆڵی نێوان دەزگای گشتی كاروباری مین و وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ كە هەر وەك دەزاندرێت  وەزارەتی ناوبراو بەرپرسە  لە بەرێوەبردنی  كاروباری مین لە حكومەتی عێراقی فیدڕاڵ، بە پێویست زانرا كۆبوونەوەی  هەم ئاهەنگی لە نێوان هەردوولا بۆ دیاری كردنی  سیستەمی  كاری پێكەوەیی ئەنجام بدرێت.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا بەرێز سیراج بارزانی سەرۆكی دەزگای  گشتی كاروباری مین سوپاسی هێزی هاوپەیمانانی كرد، بۆ ئەو رۆڵە ئەرێنی و پۆزەتیڤەی كە هەیانە لە نەهێشتنی بارگرژی لە خاڵەكانی  پشكنین لە نێوان هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵ لە سنوری پارێزگاكانی نەینەوا و كەركوك، بەرێز سەرۆكی دەزگا هیواخوازبوو كە هێزی هاوپەیمانان بەردەوابن لە هەماهەنگی كردن لەگەڵ لایەنی عێراقی بۆ ئەوەی  ئەو ناوچانەی كە شمولی ماددەی 140ی دەستوری هەمیشەی عێراق دەكەن  بەهاوبەشی لەلایەن  هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق بەرێوەببردرێت، تا ئەوكاتەی  بە پێی دەستوری عێراق چارەسەری كۆتایی بۆ ئەوناوچانە دەدۆزرێـتەوە.



06/11/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions