سەرەکی   |    دەربارە   |    پەیوەندی   |    ئەرشیف
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت.
  • - لە کاتی گەڕانەوە بۆ زێدی خۆتان، بەردەوام ئامۆژگاری منداڵەکانتان بکەن و چاودێری جموجٶل و گەڕان و سوڕانیان بکەن
  • - مەچۆرە ناو هیچ خانوویەك یان باڵەخانەیەك تاوەکو دڵنیانەبیت کە لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانەوە پشکێنرابێت یان پاكکرابێتەوە
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • - بەر لە چوونت یان گەڕانەوەت بۆ ناوچەیەك کە شەڕی تێدا روودابێت یان تازە ئازادکرابێت، پێویستە پەیوەندی بە دامودەزگا حکومییە پەیوەندیدارەکان بکەیت
  • -هاوڵاتی بەرێز بۆ هیچ مەبەستێك نزیكی ناوچە پیسبووەکان بە (مین، تەقەمەنی یان بۆمبی چێنراو) مەكەوە.
هەواڵ
​دەزگای مین مینلابەری نموونەیی بۆ مانگی (9) دەست نیشان دەكات

دەزگای مین  مینلابەری نموونەیی بۆ مانگی (9) دەست نیشان دەكات 

11\11\2018یەكشەم/ هەولێر

بەمەبەستی رێزگرتن لە ئەرك و ماندوبوونی مینلابەرەكان دەزگای گشتی كاروباری مین مینلابەری نموونەیی مانگ دەست نیشان دەكات.

دوای هەڵسەنگاندنی فۆڕمەكانی مینلابەری لە سنوری بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی پارێزگاكان، لیژنەی سەرپەرشتی كردن ناوی مینلابەری نموونەیی  مانگی نۆی 2018ی راگەیاند،كە لەو بەڕێزانە پێكهاتووە. 

1.سەربەست حەسەن حەمەدئەمین/ دەرچووی پلەی یەكەم لەبەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین - هەولێر لە تیمی منیلابەری (3)ی هەولێر.
2.زەكی ئیسماعیل حەیدەر / دەرچووی پلەی دووەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین – دهۆك لە تیمی مینلابەری (1)ی دهۆك.
3.ئەنوەر عومەر حەمەد ئەمین/ دەرچووی  سێیەم لە بەرێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین – سلێمانی لە تیمی مینلابەری(13)ی سلێمانی

هەروەها هاوكاری ماددی و سوپاس و پێزانینی بەرێز (سیراج بارزانی)، سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مینی كوردستان دەبەخشرێتە مینلابەرەكان و هیوای سەركەوتن وسەلامەتی بۆ گشت كارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مین خواست.

جێگەی ئاماژەیە بەمەبەستی هاندانی زیاتری تیمەكانی مینلابەری  و باشتركردنی بەرهەم لەلایەك و هەروەها رێزگرتنی ئەو مینلابەرانەی بەو پەڕی دڵسۆزی و خەمخۆری ئەركی سەرشانیان  جێبەجێ دەكەن لەلایەكی تر دەزگای گشتی كاروباری مین  هەڵساوە بە داهێنانی پرۆگرامی (مینلابەری نموونەیی مانگ) بۆ هەرمانگێك (3) مینلابەری نمونەیی بە پلەی یەكەم و دووەم و سێیەم لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان  دەست نیشان دەكات، بەپێی چەند پێوەرێك كە گرنگترینیان لە خوارەوە دیاری كراون

پابەند بوون بە دەوام(ژمارەی ئەورۆژانەی كە مینلابەر لە یەك مانگدا لەسەر كێڵگە ئامادەبووە).
چەندایەتی و چۆنایەتی بەرهەم لەگێڵگە مینەكان.
جۆری كێڵگەو شێوازی كاركردن.
هەڵسوكەوت و دسپلینی كاركردن.




11/11/2018
بابەتی زیاتر...
       
© Copyright 2016 All Rights Reserved.
Telerik For IT Solutions